وهزیری دهرهوهی كۆسۆڤۆ پیرۆزبایی له نێچیرڤان بارزانی دهكات

هەولێر-KDP.info-له پهیامێكی پیرۆزباییدا بۆ بهڕێز نێچیرڤان بارزانی سهرۆكی ههڵبژێردراوی ههرێمی كوردستان، بهڕێز بەهجەت باکولی جێگری یەکەمی سەرۆك وەزیران و وەزیری پەیوەندییەکانی دەرەوەی كۆسۆڤۆ پیرۆزبایی له بهڕێزیان كرد و هیوای سهركهوتنی بۆ خواست له ئهركی نوێیدا. ئهمه دهقی پهیامهكهیه:
ڕێزدار نێچرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان – عێراق
ڕێزدار،
بهناوی خهڵك و حكوومهتی كۆماری كۆسۆڤۆ پیرۆزبایی له جهنابتان دهكهم بەبۆنەی هەڵبژاردنتان بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان - عێراق. هیوای سەرکەوتنت بۆ دەخوازین لە ئەرکەکانی داهاتووتدا وەك سەرۆکی هەرێم لە پێناو بەرژەوەندیی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانی عێراق.
کۆسۆڤۆ بەردەوام دەبێت لە کارکردن بەیەوەکەوە لەگەڵ حکوومەتی هەرێم بۆ زیاتر پتەوکردنی ئەو هاوڕێیەتی و برایەتییەی لە نێواماندا هەیە. ئێمە هاوپەیمانین لە شەڕی دژی داعش. هەروەها پێویست دەکات برەو بە پەیوەندییەکانمان بدەین، بۆ ئەوەی هاووڵاتییەکانمان زیاتر سوود لەو برایەتییەی نێوامان ببینن. ئێمە لە نزیکەوە کار دەکەین بۆ برەودان و فراوانتر کردنی ئەو هاوبەشی و هاوڕێیەتیە.
ئێمە سەرکردایەتیی بەڕێزتان بەرز دەنرخێنین لە پاراستنی سەقامگیری و ئاشتی لە ناوچەکە و داڵدەدان و پشتگیریکردنی لێقەوماوان و پەنابەرانی دەستی داعش. ئێمە لە کۆسۆڤۆ وەکو لە ڕابردوو پەنابەریمان بینیوە، دەزانین ئەو یارمەتییانە چەند گرنگ و بە بەهان.
بەلوتفەوە داوا لە بەڕێزتان دەکەم لە چوارچێوەی دەسەڵاتتان هانی حکوومەتی عێراق بدەن بۆ دانپێدانان بە کۆسۆڤۆ و پەیوەندیی دیبلۆماسی بنیاتبنێن لەگەڵ کۆسۆڤۆ و یارمەتیی هەوڵەکانمان بدەن بۆ بە ئەندام بوون لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان.
بەڕێز سەرۆك، هیوای پێشڤەچوون و ئاشتی و بەیەکەوەژیان بۆ ئێوه و خەڵکی هەرێم دەخوازین لە داهاتوودا، هیوای ئەوپەڕی سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین لە خزمەتکردنی هاووڵاتیانی هەرێمدا.
ئەوپەڕی ڕێز و سڵاومان قبول بكهن.
بەهجەت باکولی
جێگری یەکەمی سەرۆك وەزیران و
وەزیری پەیوەندییەکانی دەرەوەی كۆسۆڤۆ




