بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا سێ پێشمەرگە برینداربوون

سیدەکان-KDP.info- بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە گوندی مێرگە رەش لە گەلی شێخ زادانی دەشتی هێرت، سەر بەناحیەی سیدەکان، سێ پێشمەرگە برینداربوون.
دووان لە پێشمەرگەکان بران و ئەوەی دیکە ئامۆزایانە و برینی یەکێکیان بەناوی خۆشەوی میکایل سەختە.
پێشمەرگەکان چوون بۆ کوژاندنەوەی ئەو ئاگرەی بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەکان کەوتووەتەوە، بەڵام جارێکی دیکە فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی ناوچەکە دەکەن و ئەو سێ پێشمەرگەیە بریندار دەبن.




