٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وه‌زیری نه‌وتی عێراق پیرۆزبایی له‌ نێچیرڤان بارزانی ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info
 
هەولێر-KDP.info- له‌ په‌یامێكی پیرۆزباییدا به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێز ثامر عباس الغضبان جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوتی عێراق پیرۆزبایی له‌ به‌ڕێزیان كرد، ئه‌مه‌ ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه‌:
 
جەنابی نێچیرڤان بارزانیی بەڕێز
 
سڵاوێکی گەرم،
 
خۆشحاڵین کە پیرۆزبایی زۆری خۆمانتان پێڕابگەیەنین بەبۆنەی هەڵبژاردنتان بە سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق.
 
هیوای پێشکەوتن و گەشەسەندن و سەقامگیری بۆ بەڕێزتان و گەلی کوردمان و حکوومەتی هەرێم دەخوازین.
 
 
 
ثامر عباس الغضبان
جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە
وەزیری نەوت
٣/٦/٢٠١٩
 

هەواڵی پەیوەندیدار