هێمن هه‌ورامی پێشمه‌رگه‌كانی ده‌ڤه‌ری مه‌خموور و چیای قه‌ره‌چووغی به‌سه‌ركرده‌وه.

مه‌خموور-KDP.info- ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 5ی حوزه‌یرانی 2019، له دووه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا، هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به مه‌به‌ستی جه‌ژنه پیرۆزه‌و له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له ره‌وشی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، سه‌ردانی هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانى له میحوه‌ری مه‌خموور و خاڵه‌كانى به‌رگریى له چیاى قه‌ره‌چووغ كرد و له لایه‌ن فه‌رمانده و لیواكانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه پێشوازیی لێكرا.
لە سەردانەکەدا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، بەناوی پەرلەمانی کوردستانه‌وه پیرۆزبایی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی لە پێشمەرگەکان کردوو ئاماژەی بە قارەمانییەتی پێشمەرگە کرد لە بەرگریکردن لە خاک و خەڵکی کوردستان لە دەستی تیرۆریستانی داعش و هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی کە ویستییان ئەزموونی هەرێمی کوردستان لەناو ببەن، بەڵام بە بەرگریی قارەمانانەیان پێشمەرگە سەلماندییانەوە کە هەمیشە قەڵغانی پاراستنی کوردستان و دهستكهوتهكانییهتی.
هه‌ر له‌سه‌ردانه‌كه‌دا بۆ لای پێشمه‌رگه‌كان هێمن هه‌ورامی، جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستیى هاوتاكردنی مووچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كرده‌وه و رایگه‌یاند: "دوای ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به هه‌ماهه‌نكی له‌گه‌ڵ حكومه‌ت ده‌ستده‌كه‌ین به به‌جیهێنانی خواستی هێزه‌كانی پیشمه‌رگه‌ی كوردستان له چوارچێوه‌ی یاسادا.
له به‌رامبه‌ردا فه‌رمانده و لیواكانی هێزه‌كانی پێشمەرگەى سنووره‌كه، سوپاسى جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانیان كرد بۆ ئه‌و بهسهركردنهوهیهى و پشتیوانییه‌ی بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و به‌ڵێنیان دووپات كرده‌وه وه‌ك هه‌میشه له ریزى پێشه‌وه‌ى خه‌بات و قوربانیدان ده‌بن له پێناوى پاراستنی خاكى هه‌رێمی كوردستان و ده‌ستكه‌وته‌كانیدا.




