برووسکەی پیرۆزبایی وەزیری دەرەوەی بەحرێن بۆ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی
__2019_06_04_h23m43s31__BA.jpg)
ڕێزدار جەنابی نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق
سڵاوی خوای گەورەتان لێبێت
شادمانم کە پیرۆزبایی خۆم پێشکەش بە جەنابتان دەکەم، بە بۆنەی بردنەوەی پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق لە هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەدا، کە ئاماژە و دەربڕی هەوڵە بەرچاوەکانتان بووە لە خزمەتکردن و پێشخستنی هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا، هەروەها ڕەنگدانەوەی ئاستی متمانەی جەماوەرییانە بووە بە تواناکانتان بۆ بەدیهێنانی هیوا و خواستەکانی ڕۆڵەکانی هەرێمی کوردستان، لە پێشکەوتن و گەشەسەندنی زیاتر.
هەر بەم بۆنەیەوە، بە دەرفەتی دەزانم کە شانازی و پێزانینی شانشینی بەحرەین بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق و ڕۆڵی گرنگی لە هەستانەوە و پێشکەوتنی عێراقدا، بۆ جەنابتان دووپات بکەمەوە.
هیوای سەرکەوتن بۆ بەڕێزتان و پێشکەوتن و خۆشگوزەرانیش بۆ گەل و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەخوازین.
خالد بن احمد بن محمد آل خلیفة
وەزیری دەرەوەی شانشینی بەحرەین
٢٩ی مایس ٢٠١٩





