٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانى پیرۆز سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان پیرۆزبایی لە خەڵكی كوردستان دەكات

سەرچاوە: KDP.info
 
هەولێر-KDP.info- به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م موسڵمانان ده‌كات، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
 
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز كە هاوكاتە لەگەڵ ساڵیادی یەكەم دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان، جوانترین و ڕازاوەترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەین و دەخوازین ببێتە جەژنی خێرو خۆشی بۆ گشت لایەك، یەكێك لەسیما هەرە جوانەكانى جەژن ئاشتبوونەوە و لێبووردەییە، لە ئێستادا لە هەموو كات زیاتر پێویستمان بەو لێبووردەییە و یەكڕیزییە هەیە لەهەرێمی كوردستان، بۆیە داواكارین لەسەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەكانی پێكهێنەری حكومەت  بەزووترین كات بەسازان و لێكتێگەیشتن هەنگاو بنێن بۆ پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەت بۆ زیاتر خزمەتكردنی خەڵكی كوردستان، وەك دیارە رۆژی 4ی حوزەیرانی 1992 یەكەمین دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان گرێدرا، پەرلەمانێك كە بەدەنگی زۆرینەی خەڵكی هەرێمی كوردستان و یەكڕیزیی هێز و لایەنە سیاسییەكان هاتە بەرهەم، بەم بۆنەیەوە پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی خەڵكی كوردستان دەكەین، هیوادارین ئەم ساڵیادە ببێتە هاندەرێك بۆ زیاتر چەسپاندنی پایەكانی سیستەمی دیموكراسی و دامەزراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی لە هەرێمی كوردستان.
 
جارێكیتر پیرۆزباییەكی گەرم لە هەموو خەڵكی كوردستان دەكەین بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز و ساڵیادی دامەزراندنی پەرلەمانی كوردستان.
 
سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان
2019/6/3
 

هەواڵی پەیوەندیدار