له په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا سه‌رکۆماری عیراق و سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێمی کوردستان دۆخی سیاسیی عیراق و ناوچه‌که و کوردستانیان تاوتوێ کرد.
__2019_06_03_h21m26s3__BA.jpg)
هەولێر-KDP.info- سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ٣/٦ به‌رێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێمی کوردستان په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رکۆماری عیراق ئه‌نجام دا و تیایدا وێرای به فه‌رمی بانگهێشتکردنی سه‌رکۆمار بۆ ڕێوڕه‌سمی سوێندخواردنی سه‌رۆکی هه‌رێم، هه‌ردوولا دۆخی سیاسیی عیراق و ناوچه‌که و هه‌رێمی کوردستانیان تاوتوێ کرد.
له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر بایه‌خی پاراستنی یه‌کڕیزی و هه‌ماهه‌نگی له‌م هه‌لومه‌رجه هه‌ستیاره‌ی که ناوچه‌که پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێ، جه‌ختیشیان کرده‌وه که پێویسته هه‌وڵه‌کان یه‌کبخرێن له‌پێناو تێپه‌ڕاندنی ناکۆکییه‌کان و به‌دوورگرتنی عیراق و هه‌رێمی کوردستان له ئاڵۆزییه‌کان.
هاوکات سه‌رکۆمار و سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێم پێویستیی هه‌ماهه‌نگی و هاریکاریی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵیان له قۆناغی داهاتوودا دووپات کرده‌وه و پیرۆزباییی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانیان له یه‌کتر کرد و هیوایان خواست که ئه‌م بۆنه‌یه ببێته مایه‌ی ئۆقره‌یی و ئارامی و کۆتاییهاتنی قه‌یرانه‌کان.
هه‌روا سه‌رکۆمار پیرۆزبایی له سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێمی کوردستان كرد و هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ خواست.




