شاعەبدوڵڵا پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی دەكات

هەولێر-KDP.info- شاعەبدوڵڵای پاشای شانشینی هاشمیی ئوردن، لە پەیامێكدا بە بۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی دەكات. ئەمە دەقی پەیامەكەیە:
برای بەڕێز جەنابی نێچیرڤان بارزانی، خوا بیپارێزێت
سەرۆكی هەرێمی كوردستانی عێراق
سڵاوی خوای گەورەتان لێ بێت..
مایەی خۆشحاڵیمە كە ئەوپەڕی هەستی ڕاستگۆیانەم بۆ پیرۆزباییكردن لە برای ئازیزم دەردەبڕم، بۆ ئەو متمانەیەی كە لە لایەن پەرلەمانی هەرێمی كوردستانەوە، بە هەڵبژاردنتان بە سەرۆكی هەرێم، پێتان بەخشراوە.
لەگەڵ دەربڕینی ئەوپەڕی هیواخوازیی دڵسۆزانەم، بۆ سەركەوتنتان لەم ئەركە نوێیەتاندا، جەخت لەسەر پەرۆشیی ئوردن دەكەمەوە بۆ بەرەوپێشچوون و هەنگاونان بۆ پتەوكردنی پەیوەندیی برایانەمان.
هیوای پێشكەوتن و گەشەكردنی زیاترتان بۆ دەخوازین.
سڵاوی خوای گەورەتان لێبێت.
براتان
عبدالله الثانی ابن الحسین
شای شانشینی هاشمیی ئوردن




