١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستانئازادی، دیموکراسی، دادپەروەری
کوردستانی

دەیڤد بانێرمان پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  سەرۆکی کۆمیتەی پەیوەندیەکانی پەرلەمانی ئەوروپا لەگەڵ عێراق لە توویتێکدا پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەڵبژێردراوی هەرێمی کوردستان دەکات.

دەیڤد بانێرمان، سەرۆکی کۆمیتەی پەیوەندیەکانی پەرلەمانی ئەوروپا لەگەڵ عێراق لە پەیامەکەیدا نووسیویەتی: "زۆر پیرۆزە لە سەرۆکی نوێ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی. هیوای باشترینی بۆ دەخوازم و جارێکی دیکە سڵاو لە قوربانیدان و ئازایەتی هێزەکانی پێشمەرگە لە تێکشکاندنی داعش لە عێراق".

هەواڵی پەیوەندیدار