سەرکردایەتی کۆمەڵە پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی دەکات بۆ ھەڵبژاردنی بە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان

برای بەڕێز جەنابی کاک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان
وێڕای سڵاو، لە لایەن خۆم و ھەموو سەرکردایەتی و ریزەکانی کۆمەڵەوە پیرۆزباییت لێدەکەم بۆ ھەڵبژاردنت بە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و ئەو متمانەی پارڵمان و خەڵکی کوردستان بە ئێوەیان بەخشی.
ھیوادارم لەم پۆستەشدا بتوانن دەوری گرینگ بگێڕن بۆ یەکریزی و دێمۆکراسی لە بزاوتی ڕزگاریخوازی کوردستان. دڵنیام ئێوە لە ھیچ حەولێک بۆ ئەو مەبەستانە درێغی ناکەن، ئێمەش ئاواتی سەرکەوتن و سەر بەرزیتان بۆ دەخوازین.
براتان عومەر ئێلخانیزادە
٢٩/٥/٢٠١٩




