٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەحمود محەمەد: پارتی بۆ بەرژەوەندی خەڵک ئەوپەڕی نەرمی نواندوە

سەرچاوە: KDP.info
 
هەولێر-KDP.info- پارتی دیموکراتی کوردستان لە دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی رایگەیاند، پارتی بۆ بەرژەوەندی خەڵک ئەوپەڕی نەرمی نواندوە و نەچووەتە بەرەی دژایەتیکردنی هیچ لایەنێک.
 
مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "لەگەڵ یەکێتی لەسەر هەمووشتێک رێککەوتبووین و ناوەڕۆکی هەردوو کۆبوونەوەکە بڵاودەکەیەنەوە".
 
راشیگەیاند: "لەگەڵ یەکێتی رێککەوتین کە پێش هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکوومەت تەنها پۆستەکان یەکلا بکرێتەوە و لە دوای پێکهێنانی حکوومەت پرسەکانی دیکە یەکلا بکەینەوە، بەڵام بەداخەوە یەکێتی بە بێسەروبەریی و بە بێ ئاگادارکردنەوە کشایەوە".
 
لەبارەی کێشەکانی کەرکووک، مەحمود محەمەد گووتی: "سەرۆک بارزانی و کاک کۆسرەت لەسەر پۆستی پارێزگاری کەرکووک رێککەوتبوون، بەڵام یەکێتی پاشگەزبووەوە".
 
لەبارەی داهاتووی پەیوەندییەکانی یەکێتی و پارتی وتەبێژی پارتی رایگەیاند: "دەبێت رێککەوتنەکە جێبەجێبکرێت، بەڵام لە ئێستا هیچ گفتوگۆیەکمان نییە و قسەی خۆمان کردووە. ئەوان بە رێککەوتنەکە قایل نین و دەبێت خۆیان بەرپرساریەتی بگرنە ئەستۆ. دەبێت خەڵکی کوردستان ئەمە بزانێت".
 
لەبارەی کێشەی سووتانی گەنمی جووتیاران، مەحمود محەمەد رایگەیاند: "دەبێت ئەو دۆخەی ئێستای کەرکووک چارەسەر بکرێت".

هەواڵی پەیوەندیدار