٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارتی پێکهێنانی حکوومەت و رەوشی کەرکووک تاووتوێ دەکات

سەرچاوە: KDP.info
 
هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ شەممە 01/06/2019، ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتیی دیموکراتی کوردستان کۆ دەبێتەوە و پرسەکانی پێکهێنانی حکوومەت و رەوشی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، تاووتوێ دەکات.
 
سەرچاوەیەك لە مەکتەبی سیاسی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتی، بە سەرپەرشتیی سەرۆك بارزانی، كۆ دەبێتەوە، لە كۆبوونەوەكەدا قۆناخەكانی پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەت و رێوشوێنەكانی سوێندخواردنی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و بارودۆخی ناوچە كوردستانییەكان تاووتوێ دەكرێن.
 
ئاماژەی بەوەش كرد، تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە، تاووتوێكردنی بارودۆخی عێراق و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە ده‌بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار