٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بێشكچی بۆ KDP: لەم كات و ساتەدا هەڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی زۆر گرنگە

سەرچاوە: KDP.info

دهۆك-KDP.info- گەورە نووسەر و كۆمەڵناسی دیاری تورك و دۆستی دێرینی گەلی كوردستان ئیسماعیل بێشكچی دەڵێ، زۆر بە ئەرێنی سەیری هەڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی دەكەم بۆ پۆستی سەرۆكایەتیی هەرێم، چونكە هەموو ژیانی خۆی بۆ خزمەتكردنی هەرێمی كوردستان تەرخان كردووە.

ئیسماعیل بێشكچی، لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، هەڵبژاردنی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی زۆر لە جێگای خۆیدا بوو و گوتیشی، ناوبراو كەسایەتییەكە ژیانی خۆی بۆ كورد و كوردستان تەرخان كردووە.

بێشكچی دەشڵێ، نێچیرڤان بارزانی لە ڕووی دیپلۆماسی و سیاسەتەوە زۆر پێشكەوتوو و سەركەوتووە، بۆیەش لەم كات و ساتەدا هەڵبژاردنی بە سەرۆكی هەرێم زۆر گرنگە، ئەو لە دیدارە دووقۆڵی و سێقۆڵییەكانیدا زۆر باسی ئەو ستەمە دەكات لە گەلی كورد كراوە، ئەمەش زۆر زۆر بایەخدارە.

ناوبراو ئاماژەیشی دا، نێچیرڤان بارزانی زۆر شیاوە بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم و پێویستە سەبارەت بە پەیوەندییەكانی هەرێم و وڵاتانی دەوروبەر، دیپلۆماسیانە مامەڵە بكات.

 

كـــــاروان باعەدری

هەواڵی پەیوەندیدار