نێچیرڤان بارزانى له په‌یامێكدا ته‌قینه‌وه‌كانى كه‌ركووك سه‌ركۆنه ده‌كات

هەولێر-KDP.info- به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراوى هه‌رێمى كوردستان له په‌یامێكدا ته‌قینه‌وه‌كانى ئه‌مشه‌وى كه‌ركووكى سه‌ركۆنه كرد، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تى:
پرسه و سه‌ره‌خۆشیی قووڵمان له خانه‌واده و كه‌سوكارى شه‌هیدانى ته‌قینه‌وه تیرۆرستییه‌كانى ئه‌مشه‌وى كه‌ركووك ده‌كه‌ین و له‌م كاته سه‌خت و به‌ئازاره‌دا هاوسۆز و هاوخه‌میانین. هیواى سه‌لامه‌تى و زووچاكبوونه‌وه بۆ برینداران و به‌ركه‌وتووان ده‌خوازین و هه‌موو دامه‌زراوه پزیشكییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كراوه و ئاماده‌ى پێشكه‌شكردنى هه‌موو هاوكارییه‌كن.
له كاتێكدا به توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌م تاوانكارییه ترسنۆكانه ده‌كه‌ین، داواكارین لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان تیرۆرستان بدۆزنه‌وه و به سزاى یاساییان بگه‌یه‌نن. به‌رده‌وامى و فراوانبوونى كاره تیرۆرستییه‌كان له ناوچه‌كانى كه‌ركووك و ده‌وروبه‌رى، ئاماژه‌ى ترسناكى كارابوونه‌ى تیرۆر و هه‌وڵى ئاڵۆزكردنى دۆخى ئه‌و ناوچانه‌ن، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌و هه‌وڵه تیرۆرستییانه پێویستى به هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى زیاترى لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى حكوومه‌تى فیدرالى عێراق و هه‌رێمى كوردستان هه‌یه و هه‌ردوولا ده‌بێ به جددى كارى له‌سه‌ر بكه‌ن.
دڵمان لاى كه‌سوكارى شه‌هیدان و قوربانییانه و خواى مه‌زن سه‌بوورى و دڵنه‌وایییان بداته‌وه.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراوى هه‌رێمى كوردستان
30/5/2019




