٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لیژنەی باڵای بینینی مانگ كۆدەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی حكوومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئێوارەی 3ی حوزەیران لیژنەی باڵای بینینی مانگ یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاری دەكات.

نەبەز ئیسماعیل، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، دووشەممەی داهاتوو رۆژی 3ی حوزەیران، كە دەكاتە 29ی رەمەزان، لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە دیوانی وەزارەت كۆدەبێتەوە و بڕیار لەسەر یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دەدات.

گوتیشی، ئەگەر ئێوارەی 3ی حوزەیران مانگ بە بەڵگەوە بینرا، چواری مانگ دەبێتە جەژن، ئەگەر مانگ نەبینرا، ئەوا پێنجی مانگ یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانە.

 

هەڵكەوت محەمەد

هەواڵی پەیوەندیدار