پەرلەمان رۆژی سوێندخواردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی دیاریکرد

هەولێر-KDP.info- لە بانگێشتنامەیەكدا ڤالا فه‌رید ئیبراهیم، سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان پەرلەمانتاران ئاگادار دەكاتەوە كە رۆژی 10/6/2019 پەرلەمان سه‌باره‌ت به سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێمی كوردستان كۆدەبێتەوە.
لە بانگێشتنامەكەدا ھاتووە: "پشت به‌ستن به حوكمی بڕگه (سێیه‌م)ی مادده (18) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانی - عێراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشـتنی ژماره (7)ى ئاسایى، ســـاڵی یه‌كه‌م له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌رۆى رۆژی دووشه‌ممه رێكه‌وتی 2019/6/10دا، سه‌باره‌ت به سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێمی كوردستان-عێراق".
ئاماژە بەوەشكراوە: "له‌به‌ر ئاماده‌بوونی میوانان له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و نه‌بوونی شوێنی پێویست له ته‌لاری په‌رله‌مان، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بریاری دا ئه‌م دانیشتنه له هۆڵی (سه‌عد عەبدوڵڵا) له‌شاری هه‌ولێرى پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان بێت، تكایه له‌كاتـی دیـاریكراودا ئاماده‌بن".




