شەشەمین ڕاپۆرتی كۆمپانیای (دیلۆیت) سەبارەت بە وردبینی كەرتی نەوت و گاز لە هەرێم-عێراق بڵاوكرایهوه

هەولێر-KDP.info- كۆمپانیای جیهانی دیلۆیت بۆ وردبینی و راوێژكاریی تایبەت، بە داتا و زانیاریی نوێ شهشهمین راپۆرتی لەبارەی هەناردەكردن، بەكاربردن و خەرجی و داهاتەكانی نەوت لە 1ی تشرینى یهكهمى 2018 تا 31ی كانونى یهكهمى 2018 بڵاوكردەوە.
لە چوارچێوەی پڕۆژەی وردبینی سەربەخۆی كەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان و وەك بەشێك لە دەستپێشخەریی تایبەت بە شەفافییەت، ئەمڕۆ ڕاپۆرتی شەشەمی وردبینی و پشتڕاستكردنەوەی زانیارییەكان لەلایەن (كۆمپانیای جیهانی دیلۆیت بۆ وردبینی و ڕاوێژكاری) تایبەت بە داتا و زانیاریی نوێ دەربارەی (هەناردەكردن، بەكاربردن و خەرجی و داهاتەكانی نەوت لە 1ی تشرینی یەكەمی 2018 تا 31ی كانونی یەكەمی 2018) لەلایەن ئەنجوومەنی هەرێمی بۆ كاروباری نەوت و گاز لە هەرێمـی كوردستان لە پێگەی ڕەسمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوكرایەوە.
ئەنجوومەنی هەرێمی بۆ كاروباری نەوت و گاز بەردەوام دەبێت لەسەر كاركردن بۆ برەودان و دەوڵەمەندكردنی ڕاپۆرتەكانی وردبینی و پێداچوونەوە بە پشتبەستن بە سەرنج و فیدباكی لایەنە پەیوەندیدارەكان، لەناویشیاندا كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، حكوومەتی هەرێمی كوردستان دووپاتی پابەندبوونی خۆی دەكاتەوە لە بەرامبەر هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان كە هەردوو گەورە كۆمپانیای جیهانی (Deloitte) و (Ernst & Young) بەردەوام دەبن لەسەر وردبینی و پێداچوونەوەی سەربەخۆ بۆ سێكتەری نەوت و گاز بە هەموو پرۆسە و بەشەكانییەوە.
دەقی ڕاپۆرتی دیلۆیت بە ئیمزاكراوی و بە فۆرمی PDFسەبارەت بە وردبینیی هەناردەكردن، بەكارهێنانی ناوخۆیی، داهات و خەرجییەكانی نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان بۆ چارەكی چوارەمی 2018 دهتوانن بە هەر سێ زمانی كوردی، عەرەبی و ئینگلیزی دەستبخەن.
بۆبینینی راپۆرتەکە کلیک لێرەبکە http://cabinet.gov.krd/uploads/documents/2019/q4/Q4_2018_Public_Report.pdf
ههروهها دەتوانن لەم لینكەدا بە فۆرمی PDFنامیلكەیەكی هاوپێچ بە هەر سێ زمانی كوردی و عەرەبی و ئینگلیزی دەستبخەن بۆ ڕوونكردنەوەی پێویست و ئاسانكاریی تێگەیشتن لە بڕگەكانی ڕاپۆرتی دیلۆیت.
بۆبینینی راپۆرتەکە کلیک لێرەبکە http://cabinet.gov.krd/uploads/documents/2019/q4/KRG_Oil_and_Gas_Sector_FAQ_ENG-KU.pdf




