ئه‌ندرۆ پیك پیرۆزبایی له به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی ده‌كات

هەولێر-KDP.info- له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێز ئه‌ندرۆ پیك جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا پیرۆزبایی له به‌ڕێزیان كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له ئه‌ركه نوێكه‌یدا.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سوپاسی په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی و پیرۆزبایی به‌ڕێز پیكی كرد.
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌که‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان له به‌رده‌وامی و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و هه‌رێمی کوردستان کرده‌وه.




