محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود پیرۆزبایی له نێچیرڤان بارزانی ده‌كات

هەولێر-KDP.info- له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی هه‌ڵبژێردراو بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێز محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود سكرتێری حزبی سۆسیالست دیموكراتی كوردستان پیرۆزبایی له به‌ڕێزیان كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له ئه‌رك و كاری نوێیدا.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سوپاسی په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی و پیرۆزباییه‌كه‌ی به‌ڕێز محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود كرد و جه‌ختی له یه‌كڕیزی و ته‌بایی و کاری پێکه‌وه‌ییی لایه‌نه كوردستانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه.




