سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا پیرۆزبایی له نێچیرڤان بارزانی ده‌كات

هەولێر-KDP.info- له په‌یامێكی پیرۆزباییدا كه له‌سه‌ر هه‌ژماره‌ی تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر بڵاوی كردۆته‌وه، خاتوو تێریزا مەی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی كرد به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه.
هه‌ر له تویته‌كه‌یدا خاتوو مه‌ی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌وان به په‌رۆشییه‌وه چاویان له به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه.




