٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

تەرمی ١٣٨ کوردی ئێزدی ڕەوانەی بەغدا کران

سەرچاوە: KDP.info

 

شنگال-KDP.info-  بەڕێوەبەری گۆڕە بەکۆمەڵەکانی شنگال گوتی، تا ئێستا ١٠ گۆڕی بەکۆمەڵ ھەڵدراونەتەوە و تەرمی ١٣٨ کەسیان تێدا بووە و ڕەوانەی فەرمانگەی پزیشکیی دادوەریی بەغدا کراون بۆ ئەوەی پشکنینیان بۆ بکرێت و دواتر ڕادەستی کەسوکاریان بکرێنەوە و پێشنیاریش کراوە ھەموویان لە یەک گۆڕستان بنێژرێن بۆ ئەوەی ببێتە ڕەمزی کارەساتی شنگال.

 

ڕائید فەلاح حەسەن، بەڕێوەبەری گۆڕە بەکۆمەڵەکانی شنگال، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بە ئامادەبوونی نوێنەری یوئێن ١٠ گۆڕی بەکۆمەڵی شنگال ھەڵدراونەتەوە کە ١٣٨ تەرمیان تێدا بووە و تەرمەکانیش ڕەوانەی فەرمانگەی پزیشکیی دادوەریی بەغدا کراون بۆ ئەوەی پشکنینیان بۆ بکرێت و دواتریش ڕادەستی کەسوکاریان بکرێنەوە. پێشنیاریش ھەیە کە ھەمووان لە گۆڕستانێکدا بنێژرێن، بۆ ئەوەی ببێتە ڕەمزی کارەساتی شنگال."

 

ڕائید فەلاح حەسەن گوتیشی: "بڕیارە دوای جەژنی ڕەمەزان ڕاستەوخۆ دەست بە ھەڵدانەوەی گۆڕەکانی دیکەش بکرێت، کە ژمارەیان زیاتر لە٧٠ گۆڕی بەکۆمەڵە."

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار