ئەیاد عەللاوی پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی دەكات

هەولێر-KDP.info- لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا، د. ئەیاد عەللاوی، سەرۆكی هاوپەیمانیی وەتەنییە، بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەك سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە، پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەركی نوێیدا.
لای خۆیەوە، نێچیرڤان بارزانی سوپاسی پەیوەندیی تەلەفۆنی و پیرۆزباییەكەی ئەیاد عەللاوی كرد و هیوای خواست لە قۆناغی داهاتوودا بە هەموو لایەك بتوانن بە هاوبەشی خزمەتی باشتر بە وڵات و پێكهاتەكانی بكەن.
تاوتوێكردنی پەیوەندییەكانی هەولێر ـ بەغدا و چارەسەركردنی ئەو كێشانەی كە ماون بە ڕێگەی دیالۆگ و دووپاتكردنەوەی بنەمای گفتوگۆ بۆ چارەسەركردنی كێشەكان، لایەنێكی دیكەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكە بوو.




