٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

چینوتوێژەكانی سۆران: نێچیرڤان بارزانی كاری زیاتر دەكات بۆ كوردستانێكی بەهێز

سەرچاوە: KDP.info

سۆران-KDP.info- چینوتوێژەكانی سۆران، سەبارەت بە هەڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی وەكو سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەڵێن، هەروەكچۆن نێچیرڤان بارزانی لە سەرۆكایەتیكردنی حكوومەتدا رۆڵێكی باڵای هەبوو لە چارەكردنی كێشەكان و توانی قەوارەی هەرێمی كوردستان بپارێزێت و زیاتر پێشی بخات، لە سەرۆكایەتیكردنی هەرێمیشدا زیاتر كار بۆ كوردستانێكی بەهێز دەكات.

د. نیهاد مووسا، مامۆستای زانكۆ لە سۆران، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "نێچیرڤان بارزانی بە دیپلۆماسیەتی خۆی توانی كوردستان لە كێشە و قەیرانەكان ڕزگار بكات، بۆیە پێمان وایە هەروەكچۆن نێچیرڤان بارزانی لە سەرۆكایەتیكردنی حكوومەتدا رۆڵێكی باڵای هەبوو لە چارەكردنی كێشەكان، لە سەرۆكایەتیكردنی هەرێمدا كاری زیاتر دەكات بۆ كوردستانێكی بەهێز و لەگەڵ بەغدا و دەوروبەریشدا زیاتر كار بۆ چارەكردنی كێشە و قەیرانەكان دەكات".

هۆزان خوڕشید، چالاكوانی بواری سیاسی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێ: "پیرۆزبایی لە خەڵكی كوردستان دەكەم بە هەڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی بە سەرۆكی هەرێمی كوردستان، گەلی كوردستان ئومێدی بە نێچیرڤان بارزانی هەیە، چونكە هەموومان بینیمان چۆن لە كاتی هەبوونی كێشە و قەیرانەكان توانی قەوارەی هەرێمی كوردستان بپارێزێت و كوردستان زیاتر پێش بخات، بۆیە ئومێدمان هەیە كە لە داهاتوودا كوردستان زیاتر پێش دەخات، چونكە بە دیپلۆماسیەتی خۆی توانی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا چارە بكات، هیوادارین هەموو لایەنەكان پشتگیری و پشتیوانیی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بكەن، بۆ ئەوەی زیاتر كوردستان ئاوەدان و پێش بخات".

فاتیمە رەسووڵ، هاوسەری شەهید، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژەی دا: "بە بۆنەی هەڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی بە سەرۆكی هەرێمی كوردستان، كە ئەندازیاری ئاوەدانكردنەوەی كوردستانە، پیرۆزبایی لە كەسوكاری شەهیدان و هەموو پێشمەرگە قارەمانەكان دەكەین، لە كاتی قەیرانی دارایی و شەڕی داعش، هەم كوردستانی پاراست، هەمیش قەیرانی دارایی تێپەڕاند و بە دیپلۆماسیەتی خۆی كوردستانی لە كێشە و قەیرانەكان ڕزگار كرد".

سەروان شاكر، قوتابیی زانكۆی سۆران، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "نێچیرڤان بارزانی رۆڵێكی زۆر باشی هەبوو لە پاراستنی قەوارەی هەرێمی كودستاندا، ئێستاش كە بووەتە سەرۆكی هەرێم، بە دڵنیاییەوە كار بۆ ئەوە دەكات كوردستان رۆژ بە رۆژ پێش بكەوێت و كوردستانێكی بەهێز بنیات بنێت".

 

ڕابین شێروانی

 

هەواڵی پەیوەندیدار