عه‌ممار ئه‌لحه‌كیم پیرۆزبایی له نێچیرڤان بارزانی ده‌كات

هەولێر-KDP.info- به‌ڕێز عه‌ممار ئه‌لحه‌كیم سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی هه‌ڵبژێردراو بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پیرۆزبایی له به‌ڕێزیان كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له ئه‌ركی نوێیدا.
هه‌ر له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا به‌ڕێز ئه‌لحه‌كیم هیوای خواست كه ئه‌م ئه‌ركه نوێیه‌ی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی ببێته هۆكاری زیاتر لێكنزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌ڕێگه‌ی دیالۆگ و گفتوگۆ به‌شێوه‌یه‌ك كاریگه‌ریی ئه‌رێنی بۆ سه‌رجه‌م عێراق هه‌بێت به‌تایبه‌تی كه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و كردنه‌وه‌ی گرێ كوێره‌كان هه‌بووه.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سوپاسی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه و پیرۆزبایی له به‌ڕێز عه‌ممار ئه‌لحه‌كیم كرد و دووپاتی كرده‌وه كه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات له‌گه‌ڵ به‌غدا به هاوبه‌شی كێشه‌كان به ڕێگه‌ی دیالۆگ چاره‌سه‌ر بكه‌ن به‌شێوه‌یه‌ك له به‌رژوه‌ندیی هه‌موو گه‌لی عێراق به ته‌واوی پێكهاته‌كانییه‌وه بێت.




