عادل عه‌بدولمه‌هدی پیرۆزبایی له نێچیرڤان بارزانی ده‌كات

هەولێر-KDP.info- به‌ڕێز عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقی فیدرال له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی هه‌ڵبژێردراو بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كورستان، پیرۆزبایی له به‌ڕێزیان كرد به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له ئه‌ركی نوێیدا.
لای خۆیه‌وه به‌رێز نێچیرڤان بارزانی سوپاسی ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه و پیرۆزباییه‌ی به‌ڕێز عادل عه‌بدولمه‌هدی كرد و ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانی بۆ زیاتر به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به گفتوگۆ و دیالۆگ دووپات كرده‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا به‌ڕێز عه‌بدولمه‌هدی ڕۆڵی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و كردنه‌وه‌ی گرێ كوێره‌كان به‌رز نرخاند و هیوای خواست له داهاتوودا هه‌ردوولا هه‌وڵی زیاتر بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه بده‌ن كه چاره‌سه‌ر نه‌كراون.




