نەتەوەیەکگرتووەکان: رۆژهەڵاتی نێوەڕاست پێویستی بە سەرکردەی وەک نێچیرڤان بارزانی هەیە

هەولێر-KDP.info- هەماهەنگکاری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پرۆسەی ئاشتی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەڵبژێردراوی هەرێمی کوردستان دەکات، دەڵێت "رۆژهەڵاتی نێوەڕاست پێویستی بە سەرکردەی وەکو نێچیرڤان بارزانی هەیە".
نیکۆلای میلادینۆڤ، هەماهەنگکاری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پرۆسەی ئاشتی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر دەڵێت "نێچیرڤان بارزانی هەمیشە دەنگی بەهێزی ژیری، میانڕەوی و پێشکەوتنی خەڵکی کورد و عێراق بووە".
هەماهەنگکارەکەی نەتەوەیەکگرتووەکان ئەوەشی گوتووە "رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێویستی بە نەوەیەکی نوێ لە سەرکردەی وەکو نێچیرڤان بارزانی هەیە".




