٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سیامەند حاجۆ: نێچیرڤان بارزانی دەتوانێت لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی نوێنەراتیی کورد بکات

سەرچاوە: KDP.info

 

دهۆک- KDP.info - سەرۆکی ڕەوتی پێشەڕۆژی کورد لە سووریا ڕایگەیاند، وەک چۆن نێچیرڤان بارزانی لە ئەرکەکانی پێشتریدا سەرکەوتوو بووە، لەمەودوواش دەتوانێت لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی نوێنەراتیی کورد بکات.

 

ئەمڕۆ، سێشەممە (٢٨-٥-٢٠١٩)، نێچیرڤان بارزانی بە ٦٨ دەنگی پەرلەمانتاران لە کۆی ٨١ دەنگ به‌ سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەڵبژێردرا.

 

سیامەند حاجۆ، سیاسەتمەداری دیاری کوردی ڕۆژئاوای کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "شوێنپەنجەی نێچیرڤان بارزانی بە پێشکەوتن و پەرەپیدانی هەرێمی کوردستانەوە دیارە و، ئێستاش کاراکتەرێکی بەهێزە و دەتوانێت ڕۆڵێکی گەورە ببینێت."

 

ناوبراو گوتی: "ناوچەکە بە دۆخێکی هەستیاردا تێپەڕ دەبێت. نیچیرڤان بارزانی، ئەو سەرۆکە بەهێزەیە کە دەتوانێت بەرگەی هەموو ناخۆشییەکان بگرێت، وەک چۆن پێشتر ڕووبەڕووی ناخۆشییەکان بووەتەوە."

 

حاجۆ ئاماژەی دا: "بڕوامان بە نێچیرڤان بارزانی هەیە، چونکە دەتوانێت لەسەر ئاستی کوردستان دیموکراسی و پەرەپێدانی سیاسی و کۆمەڵایەتی دابین بکات."

كاروان باعه‌دری

هەواڵی پەیوەندیدار