سەردانی چینوتوێژەكان بۆ سەر مەزاری نەمران لە بارزان بەردەوامە
__2019_01_19_h17m52s55__HK.jpg)
بارزان-KDP.info- سەردانی چینوتوێژەكانی كوردستان بۆ سەر مەزاری نەمران لە بارزان بەردەوامە و ڕۆژانە خەڵكی شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان و پارچەكانی دیكەی كوردستان و تەنانەت وڵاتانی جیهانیش سەردانی مەزاری نەمران لە بارزان دەكەن و سۆز و پەیمان بۆ ڕێبازی پارتی و بارزانی نەمر دووپات دەكەنەوە و باس لە خەبات و تێكۆشانی دەكەن.
ڕۆژی شەشی تشرینی یەكەمی 1993 لە ناو ئاپۆرای سەدان هەزار هاووڵاتیدا و بە پێشوازیی گەرم و فرمێسكی جەماوەر و لە ڕێزگرتنێكی بێوێنەدا ڕووفاتی نەمران، مستەفا بارزانی، سەركردەی نەتەوەییی كورد و كاك ئیدریسی هەمیشە زیندوو لە گوندی هەلەجی كوردستانی ئێرانەوە بۆ خاكی هەرێمی كوردستان هێنرانەوە.
ڕێبازی بارزانی بەسەر هەموو جیاوازی و ڕەنگەكاندا زاڵ بوو، هێنانەوەی ڕووفاتی نەمران و بەخاكسپاردنیان لە بارزان گەلی كوردستانی یەك خستەوە و هیوایەكی زیاتری بە كورد بەخشی و بۆ زیاتر پێشخستنی ئەزموونی دیموكراتیی هەرێمی كوردستانی عێراقیش پاڵپشتییەكی مەزن بوو. وانەیەكی دیرۆكیش بوو کە سەلماندییەوە بارزانی نەمر موڵكی هەموو كوردستانە و ڕێبازەكەی زامنی یەكبوون و پاراستنی ئەو دەسكەوتانەیە كە بەدەست هاتوون.
ئەمڕۆ پرۆفیسۆری فەڕەنسایی، جیرارد چالیاند، لە بارزان سەردانی مەزاری نەمرانی كرد، دوای پێشوازیكردنی لە لایەن نوێنەری سەرۆك بارزانی، خەلات بارزانی و لێژنەی پێشوازییەوە، تاجەگوڵینەی لەسەر مەزاری نەمران دانا و باسی لە خەبات و تێكۆشانی بارزانی نەمر كرد، كە زیاتر لە نیوسەدە خەبات و تێكۆشانی كردووە بۆ ئەوەی گەلەكەی بە ئازادی بژی.
ڕابین شێروانی




