١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستانئازادی، دیموکراسی، دادپەروەری

سه‌رۆكى حكوومەت سەرەخۆشی لە وەزیری پێشمەرگە دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری کاروباری پێشمەرگە کرد بە بۆنەی کۆچی دوایی براکەیەوە و هاوخەمیی خۆی پێگەیاند.

ئەمڕۆ سێشەممە ١٧-١١-٢٠٢٦، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، پرسە و سەرەخۆشیی لە شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری كاروبارى پێشمەرگە کرد بۆ کۆچی دواییی براکەی.

سەرۆکی حکوومەت، هاوخەمیی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنه‌وايى بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.

وه‌زيرى كاروبارى پێشمه‌رگه، ‌سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ پەیوەندی ‌و هاوخەمیی سەرۆکی حکوومەت دەربڕی.