مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی (محەممەد شوکر شەرەفخانی دەلۆ) دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی (محەمەد شوکر شەرەفخانی دەلۆ)، پرسەو سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادەی کۆچکردوو دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی.
بۆ ماڵباتی کۆچکردوو ( محەمەد شوکر شەرەفخانی دەلۆ)
بە خەم و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (محەمەد شوکر شەرەفخانی دەلۆ)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی دۆست و کەسوکار و بەشداربووانی ئەو کۆستە ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە. داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و خەفەت و کۆستی دیکە بەدوور بن.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
١٧ی تشرینی دووەمی٢٠٢٦
