١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستانئازادی، دیموکراسی، دادپەروەری
کوردستانی

هندرێن ئەحمەد بۆ KDP.info: نە دەستوور ڕێگە دەدات و نە کۆمەڵگەش دابەشکردنی هەرێم قبووڵ دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- چاودێرێکی سیاسی جەخت لەوە دەکاتەوە کە پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان پێویستی بە یەکڕیزی و گوتاری نیشتمانی هەیە گوتیشی، هەوڵەکانی دابەشکردنی هەرێمی کوردستان سەرناگرن، چونکە هاووڵاتیان و دەستەبژێری کۆمەڵگە دژی پەرتەوازەیین و قبووڵی ناکەن، ئاشکراشی دەکات کە لە ڕووی دەستووری و یاساییەوە هیچ دەقێک بوونی نییە ڕێگە بە دابەشکردن یان دابڕینی سلێمانی بدات.

هندرێن ئەحمەد، ڕۆژنامەنووس و چاودێری سیاسی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، "جێگەی داخە ململانێی سیاسی بگاتە ئەو ئاستەی بیر لە خۆسەپاندن یان دابەشکردنی کوردستان بکرێتەوە، لە کاتێکدا ئەزموون و قەوارەی هەرێم پێویستی بەوەیە بە یەکگرتوویی و گوتاری نیشتمانی لەو ئاڵۆزییانەی ناوچەکەدا بپارێزرێت.

سەبارەت بە کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و بەڕێوەبردنی هەرێم، هندرێن ئەحمەد پێی وایە سیستەمی سیاسی لە هەرێمی کوردستاندا پێویستی بە تێگەیشتن لە پرەنسیپی زۆرینە و کەمینە هەیە، هاوتەریب لەگەڵ تەوافوقی دیموکراتی بۆ دانوستانی نێوان هێزە سیاسییەکان، بەو ئامانجەی سیستەمی سیاسی بپارێزرێت و بەرەوپێش ببرێت.

ئەو چاودێرە سیاسییە ئاماژەی بەوەش دا کە ئەو هەوڵانە سەرناگرن و گوتی، "هاووڵاتیان و دەستەبژێری کۆمەڵگە لە ئەدیبان و ڕۆشنبیران دژی پەرتەوازەیین و دابەشکردنی هەرێم قبووڵ ناکەن، هەرچەندە ڕەنگە نەیارانی کوردستان هەوڵ بدەن لە ڕووی کارگێڕی و داراییەوە هەندێک هەنگاو بنێن.

هندرێن ئەحمەد لە کۆتایی قسەکانیدا دووپاتی کردەوە، "لە ڕووی دەستووری و یاساییەوە هیچ مادەیەک نییە ڕێگە بە دابڕکردن و پارچەکردنی هەرێمی کوردستان بدات.

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار