کونسووڵی ئەمەریکا سیاسه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێم له بایه‌خدان به پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی به‌رز دەنرخێنێ

هەولێر-KDP.info- سەرۆکوەزیرانی کوردستان نێچیرڤان بارزانی لە دیداریدا لەگەڵ کونسووڵی ئەمەریکا لە هەولێر کۆبوویەوە و لە دیدارەکەدا کونسووڵی ئەمەریکا سیاسه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له بایه‌خدان به كولتووری پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی به‌رز نرخاند و سوپاسی داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كرد بۆ ئه‌و هاوكارییه‌ی پێشكه‌ش به كونسوڵگه‌ریی وڵاته‌كه‌یان له هه‌ولێر ده‌كرێت.
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 7/1/2019 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له ستیڤ ڤاگن كونسووڵی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا له قۆناغه‌كانی ڕابردوو ئێستادا و زیاتر په‌ره‌پێدانیان، دۆخی ئابووریی هه‌رێمی كوردستان و ڕه‌وشی ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ کرا.
ڤاگن سوپاسی هاوكارییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران کرد و له‌مباره‌یه‌وه جه‌خت له هاوكاریی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرایه‌وه.
له دیداره‌كه‌دا باسی ڕه‌وشی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان كرا و به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی تیشكی خسته سه‌ر هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ و به‌رده‌وامبوونی چاكسازی و دوا پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا.
ڤاگن سیاسه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له بایه‌خدان به كولتووری پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی به‌رز نرخاند و سوپاسی داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كرد بۆ ئه‌و هاوكارییه‌ی پێشكه‌ش به كونسوڵگه‌ریی وڵاته‌كه‌یان له هه‌ولێر ده‌كرێت.
تاوتوێكردنی دۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و دوا پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.




