کادیرەکەی پارتی لە گەرمیان ئازاد کرا
__2019_01_06_h17m17s43__HK.jpg)
گەرمیان–KDP.info- بەرپرسی پەیوەندییەکانی لقی ٢٢ی گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، دوای ئەوەی ماوەی زیاتر لە ١٠ ڕۆژ بە ھۆکارێکی سیاسی کادیرێکی ئێمە لە سلێمانی دەستگیر کرابوو، ئەمڕۆ ئازاد کرا.
شێخ سەباح ئەحمەد، بەرپرسی پەیوەندییەکانی لقی ٢٢ی گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا سەرخێل ئەکبەر حاجی ڕۆستەم کێشەیەکی لەگەڵ مامی خۆی ھەبوو و سکاڵای لەسەر تۆمار کرابوو، دواتر کێشەکە چارەسەر کرا، بەڵام دواتر دژەتیرۆری سلێمانی بە ھۆکارێکی سیاسی جارێکی دیکە ئەو کادیرەی پارتیی دەستگیر کرد."
شێخ سەباح گوتیشی: "دوای هاتنەسەرهێڵی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان دوای ١٠ ڕۆژ زیندانیکردنی بەبێ ھۆکار، ئەمڕۆ بە شێوەیەکی فەرمی ئازاد کرا و گەڕایەوە بۆ ناو ماڵ و کەسوکارەکەی خۆی."
بڵند ئیبراھیم




