٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەكتەبی سیاسی، سەرەخۆشی لە رزگار كێستەیی و ماجد سەید ساڵح دەكات

سەرچاوە: KDP.info

 

هەڤاڵی بەڕێز رزگار كێستەیی

خەمبار بووین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و گوڵان، باوكی بەڕێزتان خوالێخۆشبوو (تەها كێستەیی).

لەم بۆنە خەمناكەدا، پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بەڕێزتان و خەناوادە تێكۆشەرەكەتان و سەرجەم خزم و كەسوكار و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەكەین و هاوبەشی خەمتانین.

 لە خوای گەورە داواكارین سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردوویش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.

 انالله واناالیە راجعون.

مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان

 

هەڤاڵی بەڕێز ماجد سەید ساڵح

بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و گوڵان، (سەید رەشید چەم سەیدی) مامی بەڕێزتانمان  پێگەیشت.

لەم بۆنە خەمناكەدا پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادە و سەرجەم خزم و كەسوكار و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەكەین و هاوبەشی خەمتانین.

 لە خوای گەورە داواكارین سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردوویش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.

 انالله واناالیە راجعون.

مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان

 

هەواڵی پەیوەندیدار