٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی پەروەردە: مافی قوتابیان نافەوتێت

سەرچاوە: KDP.info

 

ھەولێر-KDP.info- کۆنترۆڵی ئامادەیی زانستی لە لیژنەکەی وەزارەتی پەروەردە لەبارەی ھەڵەکانی تاقیکردنەوەی زیندەوه‌رزانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی (زانستی) لە ڕاگەینراوێکدا دەڵێت، مافی قوتابیان نافەوتێت.

لە ٢٧ی٥ی ٢٠١٨ تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلە کۆتاییەکانی وەزارەتی پەروەردە دەستیپێکرد و لە ١٠ی٦ی ٢٠١٨ کۆتایی بە تاقیکردنەوەکان ھات، بەڵام بە پێی چەند پسپۆڕێکی پەروەردەیی لەو بوارە گوایە چەند پرسیارێکی وانەی زیندەوەرزانی ھەڵەی تێدایە.

پەیوەست بە یەکلاکردنەوەی ئەم ھەڵانە وەزارەتی پەروەردە لە ڕاگەیەنراوێکدا، ڕونکردنەوەی داوەو ڕایگەیاند: "وەزارەتی پەروەردە لە روونکردنەوەیەکدا، دەقی نووسراوی لیژنەی باڵای ئەزموونە گشتییەکانی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، "مافی قوتابییان نافەوتێت".

ئەو بڕیارەی لیژنەی باڵای ئەزموونە گشتییەکان، پاش تاووتوێکردنی وەڵامی  ئەزموونی زیندەزانی لەگەڵ لیژنە لقییەکانی ئەزموونەکان و چەندین پسپۆڕی بەڕێز، بڕیاری لەسەر دوو پرسیاری تاقیکردنەوەی زیندەزانی پۆلی ۱۲ی ئامادەیی/بەشی زانستی  دا...

 

فایزە کۆیی

هەواڵی پەیوەندیدار