پارێزگاری هەولێر داوای لێبوردنی لە مامۆستاکە کرد

هەولێر-KDP.info- بە گوێرەی ڕاگەیەنراوێکی پارێزگای هەولێر، دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى گرته‌ی ڤیدیۆییی په‌لاماردان و بێڕێزیكردنى دوو كه‌س به‌رامبه‌ر مامۆستایه‌كى هه‌ولێر له خۆپێشاندانه‌كانى ڕۆژانى ڕابردوودا، پارێزگاری هه‌ولێر له هه‌وڵى ئه‌وه‌دا بوو و به ئه‌ركى خۆی زانیوه بچێته خزمه‌تى ئه‌و مامۆستایه و به ناوى پارێزگاى هه‌ولێرەوە داواى لێبوردنى لێ بكات.
پارێزگاری هەولێر بە ناوی پارێزگای هەولێرەوە داوای لێبوردنی لەو مامۆستایە کرد، کە لە خۆپێشاندانێکی مامۆستایان‌دا لە هەولێر لە گرتە ڤیدیۆیەکدا بڵاو کرایەوە و لە لایەن دوو کەسەوە لێی درا.
بە پێی ڕاگەیەنراوێکی پارێزگای هەولێر، "دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى گرته‌ی ڤیدیۆییی په‌لاماردان و بێڕێزیكردنى دوو كه‌س به‌رامبه‌ر مامۆستایه‌كى هه‌ولێر له خۆپێشاندانه‌كانى ڕۆژانى ڕابردوو، پارێزگاری هه‌ولێر له هه‌وڵى ئه‌وه‌دا بوو و به ئه‌ركى خۆی زانیوه بچێته خزمه‌تى ئه‌و مامۆستایه و به ناوى پارێزگاى هه‌ولێر داواى لێبوردنى لێ بكات".
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 29-3-2018) ئەو مامۆستایە "بە لوتف و گه‌وره‌ییی خۆی دوور له چاوى كامێرا و میدیاكان به یاوه‌ریی به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كه‌ى سەردانی دیوانى پارێزگا و پارێزگاری هه‌ولێریان كردووە".
نه‌وزاد هادى، پارێزگاری هەولێر وێڕاى ئیدانه و سه‌ركۆنه‌كردنى توندى ئه‌م ڕه‌فتاره، ستایشى مامۆستاکەی کردووە و "به نموونه‌ى باڵاى كه‌سایه‌تییه‌كى په‌روه‌ردەكار و دڵسۆزى گه‌ل و نیشتمان لەقهڵەمی داوە، كه شایانى ڕێزە." به‌ڵێنى ئه‌وه‌یشی پێ داوە، "هه‌موو ڕێكاره یاساییەکان له لایه‌ن ده‌زگا پێوه‌ندیداره‌كانەوە گیراوەتەبەر بۆ سزادانى ئه‌و دوو كه‌سە".




