نه‌وزاد هادی:گۆڕان و كۆمه‌ڵ هۆكاری توندوتیژیی خۆپیشاندانه‌كانی هه‌ولێرن

هەولێر-KDP.info- نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر هه‌ریه‌كه له"بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی به هۆكاری خۆپیشاندانه‌كانی شاری هه‌ولێر و "ئیستغلالـ"ـكردنی ئه‌و خۆپیشاندانانه ناو ده‌بات و ده‌شڵێت، ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌هاتنایه ناو خۆپیشاندانه‌كان ئه‌وا هیچ توندوتیژییه‌ك ڕووی نه‌ده‌دا، تەنیا دوو كه‌س كه به چه‌قۆ هێرشیان كردووەتە سه‌ر هێزه‌كانی ئاسایش به بڕیاری دادگا ده‌ستگیر كراون.
نه‌وزاد هادی بە به‌شی كوردیی ده‌نگی ئه‌مریكای ڕاگەیاندووە "ئه‌وه‌ی كه شیرازه‌ی خۆپیشاندانه‌كان ده‌گۆڕێت پێشبڕكێی حیزبه‌كان و كاندیده‌كانه، ئه‌و خۆپیشاندانانه بووه مینبه‌رێك تا كاندیده‌كان ئیستغلالی بكه‌ن و ده‌نگ بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان كه له‌١٢-٥ ئه‌نجام ده‌درێت په‌یدا بكه‌ن."
پارێزگاری هه‌ولێر، په‌رله‌مانتار و نوێنه‌ری لایه‌نه سیاسییه‌كان به هۆكاری توندوتیژی ناو ده‌بات و ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر كاندید و لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌وێ نه‌بوونایه هیچ توندوتیژییه‌ك ڕووینه‌ده‌دا." گوتیشی "ئێمه نامانه‌وێت داوای سروشتیی خه‌ڵك و مامۆستایان، حزب و كاندیده‌كان ئیستغلالی بكه‌ن؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان بۆ ئه‌وه له‌وێن تا ئه‌و حیزب و لایه‌نه‌نانه ئیستغلالی ئه‌و داوا ڕه‌وایانه‌ی فه‌رمانبه‌ران نه‌كه‌ن سه‌باره‌ت به مووچه."
نه‌وزاد هاتی ڕه‌تی كرده‌وه ڕێگری له خۆپیشاندان بكرێت له شاری هه‌ولێر و گوتیشی "ساڵانه گه‌وره‌ترین خۆپیشاندان بۆ بابه‌تی جیا جیا له هه‌ولێر ئێنجام ده‌ده‌رێت، ئێستایش، ئه‌وانه‌ی كه دوور ده‌خرێنه‌وه له‌و خۆپیشاندانه، كاندیده‌كان و كه‌سانی حیزبی و په‌رله‌مانتارن. په‌رله‌مانتارێك ده‌توانێت له‌ناو په‌رله‌مان قسه‌ی خۆی بكات كه مینبه‌ری شه‌رعیی خۆیه‌تی، پێویست ناكات بچێته ناو خۆپیشاندان، یا حیزبه‌كان پێویست ناكات بچنه ناو خۆپیشاندان، بۆ نموونه بزووتنه‌وی گۆڕان نوێنه‌ری له په‌رله‌مان هه‌یه له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا هه‌یه با له‌وێوه په‌یام و قسه‌ی خۆیان بگه‌یه‌نن نه‌ك بچن خۆپیشاندانی داوای ڕه‌وای مامۆستایان ئیستیغلال بكه‌ن بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان."
هه‌روه‌ها گوتی "ئێستا خه‌ڵكی كوردستان تێگه‌یشتووه خه‌ریكه گوزه‌ران به‌ره‌و باشی ده‌ڕوات، خه‌ڵكه‌كه ئێستا نیگه‌رانه كه حیزبه‌كان داواكانی ئه‌وان ئیستغلال ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌رنا له هه‌ولێر ساڵانه گه‌وره‌ترین خۆپیشاندان ده‌كرێت، گۆڕان و كۆمه‌ڵ ئیستغلالی خۆپیشاندانه‌كانی هه‌ولێریان كردووه، به‌ڵام حه‌جمی گۆڕان زیاتره و دیاره به ئاشكرا كاندیده‌كانیان له‌ناو خۆپیشانده‌رانن."
نه‌وزاد هادی هۆكاری ئه‌نجامدان و ده‌ستوه‌ردانی گۆڕان و كۆمه‌ڵ له خۆیشاندانه‌كانی هه‌ولێر وه‌ك خۆی گوتی، بۆ ئه‌وه گێڕایه‌وه كه عیراق له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنە "وه‌ك ده‌زانرێت به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ده‌چین، له ئێستایشدا هێزی نوێ به سه‌رۆكایه‌تیی دكتۆر به‌رهه‌م و كاك شاسوار دروست بووه، ئه‌وانه‌ش له گۆڕه‌پانه‌كه ده‌نگ ده‌به‌ن، به‌تایبه‌ت له ده‌نگی گۆڕان و كۆمه‌ڵ، ئه‌وه‌ش ته‌نگاوییه‌كی ئه‌وانی پێوه‌دیاره و ئیستغلالی ئه‌و دۆخانه ده‌كه‌ن تا ده‌نگ كۆ بكه‌نه‌وه."
هه‌روه‌ها گوتی "ئاساییه ئه‌و حیزبانه له‌ناو خۆپیشانده‌ران بن، به‌ڵام به یاسا، په‌رله‌مانتارێك خۆی له‌ناو په‌رله‌مان بێت و یاسا دابنێت له‌كاتێكدا خۆپیشاندان به یاسا ڕێك خراوه، ناكرێت په‌رله‌مانتار بێت و بچێت ئیشی نایاسایی بكات. له هه‌ولێر خه‌ڵك تێیدا زیانمه‌ند بوو به‌هۆی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌وه، به‌هۆی حیزبه كه‌مینه‌كانه‌وه زۆرینه‌ی خه‌ڵك كه كاسبن زیانیان به‌ركه‌وتووه ئه‌م چه‌ند ڕۆژه، له‌كاتێدا په‌رله‌مانتار و ئه‌م حیزبانه ده‌یانتوانی بچن له په‌رله‌مان گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت بكه‌ن."
نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر ئه‌وه‌شی گوت "ئه‌وه تۆمه‌تباركردن نییه كه ده‌ڵێم گۆڕان و كۆمه‌ڵ له پشت خۆپیشاندانه‌كانی هه‌ولێرەوەن و ئیستغلالی ده‌كه‌ن و هۆكاری توندوتیژییه‌كانن."
سه‌باره‌ت به شه‌قهه‌ڵدان له مامۆستاكه‌ی هه‌ولێر و ده‌ستگیركردنی بکەرەکە، پارێزگاری هه‌ولێر دەڵێ "به هیچ جۆرێك ئێمه ئه‌وه قبووڵ ناكه‌ین كه مامۆستایه‌ك سه‌ر به هه‌ر لایه‌نێكه بێت داوای مووچه بكات و توندوتیژی به‌رامبه‌ر بكرێت، تا ئێستا به دوای مامۆستاكه‌ش ده‌گه‌ڕێین، به ڕاستی نه‌مانزانیوه كێیه؟ بۆ ئه‌وه‌ی ئیعتزاری بۆ بهێنینه‌وه، به‌ڵام ڕێوشوێنی یاسایی دژی ئه‌و كه‌سه‌ی شه‌قه‌كه‌ی هه‌ڵدا ده‌گیرێته به‌ر و تا ئێستایش به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێین، هه‌ركه‌س بێت بێگومان ڕێوشوێنی دژ ده‌گیرێته به‌ر، ئه‌وه له كه‌س قبووڵ ناكه‌ین."
پارێزگاری هه‌ولێر جه‌ختی كرده‌وه هیچ كه‌س له‌سه‌ر خۆپیشاندان ده‌ستگیر نه‌كراوه له هه‌ولێر و دەڵێ، "ته‌نها دوو كه‌س ده‌ستگیر كراون كه چه‌قۆیان داوه له ئاسایش ئه‌وانه‌ش دادگا فەرمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركردوون."
دوێنێ میدیاكانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بڵاویان كرده‌وه سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له هه‌ولێڕ ده‌ستگیركرا به‌ڵام نه‌وزاد هادی ڕه‌تی ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت "ڕاست نییه و سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ ده‌ستگیر نه‌كرا ته‌نها ڕێی لێ گیرا بچێته خۆپیشاندان و پێی گوترا، تۆ شوێنت له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگایه بچۆ له‌وێ چیت هه‌یه بیڵێ و بیكه."
هه‌روه‌ها پێشووتریش عه‌بدولستار مه‌جید وه‌زیری پێشووی كشتوكاڵی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر پشكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ڕایگه‌یاند "له‌كاتی نانخواردندا له یه‌كێك له چێشتخانه‌كانی شاری هه‌ولێر هه‌وڵی هێرشكردنه سه‌ری دراوه و جنێوی پێدراوه نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر گوتی " ئه‌وه‌ی كاك عه‌بدولستار من خۆم قسه‌م له‌گه‌ڵ كرد، به ڕاستی ئێمه دژی ئه‌و كولتووری یه‌كتر ناشرینكردنه‌ین، به‌ڵام ئه‌وه له به‌لجیكایش به‌رامبه‌ر من كراوه، له ڕانیه‌ش به‌رامبه‌ر دكتۆر به‌رهه‌م كرا، بۆیه نامانه‌وێت ئه‌و كولتووره بڵاو بێته‌وه، پێویسته كولتووری یه‌كترقبووڵكردن هه‌بێت نه‌ك یه‌كتر ناشرینكردن."




