نێچیرڤان بارزانی و شاندێكی به‌ریتانیا، داكۆكى له هاریكاریى دوولایه‌نه ده‌كه‌نه‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- له دیداریاندا له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانیدا، شاندێكی به‌ریتانیا وێڕای به‌رزنرخاندنی سه‌ركه‌وتن و قوربانییه‌كانی خه‌ڵك و پێشمه‌رگه له شه‌ڕی دژی تیرۆر، پشتگیریی وڵاته‌كه‌یشیان له هاوكاریكردنی پێشمه‌رگه و مۆدێرنكردنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و بره‌ودانى زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌ریتانیانیان دووپات كرده‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 27/3/2018، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له لێفتنانت جه‌نه‌ڕال سیر جۆنز لۆریمه‌ر گه‌وره‌ڕاوێژكاری سه‌ربازیی به‌ریتانیا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، نوێنه‌ری تێریزا مه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا كرد كه جۆن وێلكس باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق و مارتن وار كۆنسووڵی گشتیی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی دیپلۆماسی و سه‌ربازی، یاوه‌ریان بوون.
له دیدارێكدا كه قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و د. فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له وه‌زیر و به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوون، شاندی میوان سه‌ركه‌وتن و قوربانییه‌كانی خه‌ڵك و پێشمه‌رگه‌ی له شه‌ڕی دژی تیرۆر و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌كانی نێوان پێشمه‌رگه و ڕاوێژكاره سه‌ربازییه‌كانی به‌ریتانیاى له شه‌ڕی دژی تیرۆردا به‌رز نرخاند، پشتگیریی وڵاته‌كه‌یشیان له هاوكاریكردنی پێشمه‌رگه و مۆدێرنكردنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و بره‌ودانى زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌ریتانیانیان دووپات كرده‌وه.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی به‌ریتانیای بۆ هه‌رێمی كوردستان له شه‌ڕی دژی داعشدا كرد و، هیوای به‌رده‌وامیی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌كانی خواست و له‌مباره‌یه‌وه ئاماده‌ییی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ هه‌ر ئاسانكارییه‌ك نیشان دا.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له بارودۆخی ناوچه‌كه به گشتی و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌تایبه‌تی كرا، له‌مباره‌یه‌وه په‌ره‌سه‌ندنه ئه‌رێنییه‌كان له په‌یوه‌ندییه‌كاندا به‌تایبه‌تی كردنه‌وه‌ی فڕگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و دابینكردنی به‌شێك له مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان، به هه‌نگاوی باش نرخێنران و به‌رده‌وامیی دیالۆگی هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌كردنی ته‌واوی كێشه‌كان، جه‌ختی لێ كرایه‌وه.
تاووتوكردنی چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ناوچه‌كه و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و به‌ریتانیا، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.




