"سبەینێ حکوومەت کەمکردنەوەی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران رادەگەیەنێ"

هه‌ولێر -KDP.info- سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوونی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دەڵێ، سبه‌ینێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كۆ ده‌بێته‌وه و تێیدا بڕیار له‌باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌دات.
ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی داراییی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجام دا له‌باره‌ی چۆنیه‌تیی كه‌مكردنه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و بڕیاره سبه‌ی له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت.
د. نووری عوسمان، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوونی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "بڕیاره سبه‌ینێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام بدات و تێیدا باس له كه‌مكردنه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێت."
د. نووری عوسمان گوتیشی: "له كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌یدا بڕیار له‌باره‌ی سیسته‌می نوێی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌درێت و پاشه‌كه‌وتی مووچه كه‌م ده‌كرێته‌وه."
بڵند ئیبراهیم




