٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سێ فڕۆكەی جەنگیی توركیا، بە سەختی سیدەكانیان بۆردوومان كرد

سەرچاوە: KDP.info

 

هه‌ولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری شارەدێی سیدەكان ده‌ڵێ، دوو فڕۆكەی جەنگیی توركیا، بۆ ماوەیەك سنووری سیدەكانی بۆردوومان كرد، گوتیشی كه‌ ئەگەر تۆپبارانەكە بەردەوام بێت، گوندنشینان ناچارن گوندەكانیان چۆڵ بكەن.

شارەدێی سیدەكان، سەربە شارۆچكەی سۆرانە و دەكەوێتە سێگۆشەی ئێران، توركیا، هەرێمی كوردستان، لە ماوەی رابردوودا لەبەر هەبوونی پەكەكە لە ناوچەكە و بۆردوومانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا و تۆپبارانكردنی تۆپخانەكانی ئێرانەوە، زیاتر لە 51 هاووڵاتی شەهید بوونە و 115 گوندی ناوچەكەش چۆڵ كراون.

ئێحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری شارەدێی سیدەكان به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوت، ''سه‌عات هەشتی ئه‌م ئێواره‌یه‌، سێ فڕۆكەی  توركیا بە ئاسمانی سیدەكاندا سووڕانەوە، بەتایبەتی بەسەر ئاسمانی بەرمیزە، خواكوڕك، گەلی ڕەش، چیای كەوێ و بەشێك لە گوندەكانی دەشتەهێرت، وەكو گوندەكانی ئاڵەكان، خەلیفان و پیران و بەو ناوچانە سووڕانەوە، دوای 20 خوولەك، چیای كەوێ بۆردوومان كرا، بەڵام زیانی گیانی و ماددی نییە، چونكە پێشتر لەبەر پەكەكە و توركیا ئەو ناوچانە چۆڵ كراون.''

وه‌ك چەلەبی گوتی، هێشتا خەڵك گوندەكانی بەجێ نەهێشتووە، بەڵام ئەگەر شەڕ هەبێت لە نێوان توركیا و پەكەكە بەشێك لە گوندەكان چۆڵ دەكرێن، بەهۆی بۆردوومانەكەوە ترس و دڵەڕاوكێ لای خەڵكی ناوچە دروست بووە و، داوا دەكەن ئەو وڵاتانە خاكی هەرێمی كوردستان نەبەزێنن و ناوچەكە بۆردوومان نەكەن، هەروەها داواش دەكەن پەكەكە بنكە و بارەگاكانی خۆیان لە گوند و ئاواییەكان ببنە دەرەوە، چونكە لە ماوەی 26 ساڵی رابردوو بەهۆی تۆپخانەكانی ئێران و فڕۆكە جەنگییەكانی توركیاوە 115 گوندی ناوچەكە چۆڵ كراون.

ڕابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار