"به‌رپرسێكی دیكه‌ی كورد له كه‌ركووك لادرا"
_(1)__2018_03_25_h15m43s54__ER.jpg)
كه‌ركووك-KDP.info- له به‌رده‌وامیی ته‌عریبكردنی كه‌ركووكدا ئه‌مڕۆ به‌رپرسێكی دیكه‌ی كورد له پۆسته‌كه‌ی دوور خرایه‌وه و عه‌ره‌بێك خرایه شوێنەکەی.
حه‌فته‌ی ڕابردوو به‌ڕێوەبه‌ری پۆلیسی كه‌ركووك له پۆسته‌كه‌ی دوور خرایه‌وه و به‌ڕێوەبه‌ری په‌روه‌رده‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له كورد نزیك بووه له پۆسته‌كه‌ی دوور خراوه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆش به‌ڕێوەبه‌ری به‌رگریی شارستانیی كه‌ركووك، كه كورده لادرا و عه‌ره‌بێك به ناوی عه‌قید محه‌مه‌د ساڵح جبووری له شوێنی ئه‌و دانراوه.
عه‌دنان كه‌ركووكی، گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان لە كه‌ركووك-گه‌رمیان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "حكوومه‌تی عێراق له دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر به‌رده‌وام ئه‌و پۆستانه‌ی له ده‌ستی كوردن لێیان وه‌رده‌گرێته‌وه و تا ئێستاش زۆرینه‌ی پۆسته‌كان له كورد وه‌رگیراونه‌ته‌وه و كه‌سانی عه‌ره‌ب له شوێنیان دانراون، بۆ نموونه له كۆی چوار قه‌زا و پۆستی پارێزگاری، كه پێشتر پۆستی پارێزگار و سێ به‌ڕێوەبه‌ری قه‌زا له ده‌ستی كورددا بوون، ئێستا هه‌ر پێنج پۆستەکە له ده‌ستی عه‌ره‌بدان و جگه له‌وه، پۆسته‌كانی دیكه‌ش له كورد وه‌رده‌گرنه‌وه و ته‌نانه‌ت هه‌ر عه‌ره‌بێكیش له كورد نزیك بێت پۆسته‌كه‌ی لێ وه‌رده‌گرنه‌وه."
كه‌ركوكی ڕوونیشی كرده‌وه: "ئه‌مه‌ی ده‌كرێت به پێی پلانێكی حكوومه‌تی عێراقه و له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی ته‌عریبه و تاوه‌كو یه‌ك كورد له پۆسته‌كاندا مابێت پلانه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ لادانی کوردەکان."
بڵند ئیبراهیم




