"دادگای فیدڕاڵ ددانی به‌وه‌دا ناوه به هه‌ڵه پێناسه‌ی ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كانی كردووه"
__2018_03_25_h15m42s25__ER.jpg)
هەولێر-KDP.info- پسپۆڕێكی یاسا و سیاسه‌ت پێی وایه، له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا تای ته‌رازووی ڕه‌وشی عێراق به لای هه‌رێمی كوردستاندا ده‌شكێته‌وه و ده‌شڵێ، دادگای باڵای فیدڕاڵ ددانی به‌وه‌دانه‌وه هه‌ڵه‌ی كردووه له پێناسه‌كردنی ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان و پێویسته به پێی ده‌ستوور به هاوبه‌شی ئیداره‌ی ئه‌و ناوچانه بكرێت.
دكتۆر كاوان ئیسماعیل، ڕاگری كۆلیژی یاسا و ڕامیاریی زانكۆی سه‌لاحه‌دین به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی هێزێكی زۆری حه‌شدی شه‌عبی و پۆلیس و سوپای عێراق له ناوچه كوردستانییه داگیركراوه‌كان داعش ده‌ستی به چالاكی كردووه و دوباره بوونه‌ته مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانی هاووڵاتییانی ناوچه كوردستانییه داگیركراوه‌كان، هه‌بوونی پێشمه‌رگه و ده‌زگه ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان گه‌ره‌نتیی پاراستنی ڕه‌وشی ئه‌منیی هاووڵاتییانه له‌و ناوچانه، به‌داخه‌وه هاووڵاتییانی كورد له‌و سنوورانه ته‌نیا به تۆمه‌تی كوردبوون ده‌چه‌وسێندرێنه‌وه و زۆڵمیان لێ ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه له‌و سنوورانه جێگیر بكرێت ڕه‌وشه‌كه وه‌ك ئێستا ئاڵۆز نابێت."
له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه كوردستانییه داگیركراوه‌كان، به‌تایبه‌تی كه‌ركووك ڕاگری كۆلیژی یاسا و ڕامیاری ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: "من گه‌شبینم به‌و هه‌نگاوه‌ی هاوپه‌یمانان و گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه كوردستانییه‌كان، پێشبینی ده‌كه‌م ڕه‌وشی ئه‌و ناوچانه له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان ته‌واو ده‌بێت و تای ته‌رازووەكه له به‌رژه‌وه‌ندیی كورد ده‌شكێته‌وه، ئه‌مجاره به‌غدا ناچاره هه‌ندێ ته‌نازۆل بۆ هه‌رێمی كوردستان بكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كورد پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كیی عێراقه و به هیچ شێوه‌یه‌ك پشتگوێ نا‌خرێت."
پێشتر دادگای باڵای فیدراڵی له پێناسه‌كردنی ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق بڕیاری دا هه‌ندێ ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش كێشه‌له‌سه‌رن و كاردانه‌وه‌ی به دوای خۆیدا هێنا و یاساناسان ڕه‌خنه‌ی توندیان له بڕیاری دادگا گرت. له‌مباره‌یه‌وه دكتۆر كاوان ئیسماعیل گوتی: "دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق ددانی به‌وه‌دا ناوه پێناسه‌كردنی ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان به‌هه‌ڵه بووه و جێگه‌ی خۆشحاڵییه دادگا به‌و هه‌ڵه‌یەی خۆیدا چووەته‌وه و ڕایگه‌یاندووه ئه‌و ناوچانه‌ی كێشه‌له‌سه‌رن له نێوان هه‌رێمی كوردستان ئه‌و ناوچانەن كه پێشتر تا 19ی ئازاری 2003 له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی عێراقدا بوونه، به پێی ده‌ستوور پێویسته ئیداره‌دانی ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان به هاوبه‌شی به‌ڕێوه ببرێت له نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا، مه‌به‌ست له ئیداره‌ی هاوبه‌ش ته‌نیا پۆستی پارێزگار و قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێ ناگرێته‌وه، به‌ڵکو پاراستنی خه‌ڵكه له ڕووی ئه‌منییه‌وه."
قائید میرۆ




