وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا جه‌ژنى نه‌ورۆز له نێچیرڤان بارزانى پیرۆز ده‌كات

هەولێر-KDP.info- وەزیری دەرەوەی بەریتانیا جەژنی نەورۆزی لە نێچیرڤان بارزانى سەرۆکوەزیرانی کوردستان پیرۆز کرد، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا ده‌ڵێ، هیوادارین له كاتێكى داهاتووى ئه‌مساڵدا به‌ڕێزتان له له‌نده‌ن ببینین، هیواى نه‌ورۆزێكى خۆش و ئارام و ساڵێكى سه‌ركه‌وتووتان بۆ ده‌خوازم.
له نامه‌یه‌كدا بۆ نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، به‌ڕێز بۆریس جۆنسۆن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا، پیرۆزباییى جه‌ژنى نه‌ورۆز له نێچیرڤان بارزانى ده‌كات و له نامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "به بۆنه‌ى جه‌ژنى نه‌ورۆزه‌وه، پیرۆزبایى له خۆتان و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌تان و گه‌ل و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌م. ساڵى ڕابردوو له شه‌ڕى داعشدا هه‌رێمى كورستان و گه‌لى كورد قاره‌مانیه‌تى و قوربانیدانێكى مه‌زن و میوانپه‌روه‌رییه‌كى گه‌و‌ره‌ى له پێشوازیكردنى ژماره‌یه‌كى زۆرى ئاواره و په‌نابه‌ران، نیشان دا".
بۆریس جۆنسۆن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا له نامه‌كه‌یدا بۆ نێچیرڤان بارزانى هه‌روه‌ها نووسیویه‌تى، "ئێستا ده‌رفه‌تێك هه‌یه بۆ بنیاتنانى ئاینده‌یه‌كى سه‌قامگیرتر و دیموكراسى و پێشكه‌وتنى هه‌رێمى كوردستان، بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجانه‌یش، چاومان له‌وه‌یه هاوكارى له‌گه‌ڵ به‌ڕێزتاندا بكه‌ین."
له كۆتاییى نامه‌كه‌یدا بۆ نێچیرڤان بارزانى، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا ده‌ڵێت: هیوادارین له كاتێكى داهاتووى ئه‌مساڵدا به‌ڕێزتان له له‌نده‌ن ببینین، هیواى نه‌ورۆزێكى خۆش و ئارام و ساڵێكى سه‌ركه‌وتووتان بۆ ده‌خوازم.
بۆریس جۆنسۆن نامه‌كه‌ى بۆ سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان به پارچه‌یه‌ك له سروودى ناودارى نه‌ورۆز ته‌واو ده‌كات و ده‌نووسێت: ئه‌م ڕۆژى ساڵى تازه‌یه، نه‌ورۆزه هاته‌وه.




