ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان وێڕای هاوخه‌می و هاوسۆزی بۆ خه‌ڵكى عه‌فرین به هۆی ڕووداوه‌كانی شه‌ڕه‌وه، ڕایده‌گه‌یه‌نێ، له ڕووى یاسایى و كارگێڕییه‌وه ده‌سته‌ڵاتى پارێزگار نییه ماته‌مینى ڕابگه‌یه‌نێت و ئه‌وه ته‌نیا ده‌سته‌ڵاتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه.
ده‌قی ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه:
ده‌رباره‌ى ڕاگه‌یاندنى سێ ڕۆژ ماته‌مینى له‌لایه‌ن پارێزگارى سلێمانییه‌وه بۆ عه‌فرین، وێڕاى هاوخه‌مى و هاوسۆزیمان بۆ خه‌ڵكى عه‌فرین كه ماوه‌یه‌كه ڕووبه‌ڕووى شه‌ڕ و ده‌ربه‌ده‌رى بوونه‌ته‌وه، ڕایده‌گه‌یه‌نین: له ڕووى یاسایى و كارگێڕییه‌وه ده‌سه‌ڵاتى پارێزگار نییه ماته‌مینى ڕابگه‌یه‌نێت و ئه‌وه ته‌نیا ده‌سه‌ڵاتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه.
سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران
18/3/2018




