بەغدا بەڕێوەبەری پۆلیس و پەروەردەی لە کەرکووک دوور خستەوە
__2018_03_18_h17m5s1__HK.jpg)
كه‌ركووك-KDP.info- حكوومه‌تی عێراق به‌ڕێوەبه‌ری پۆلیس و په‌روه‌رده‌ی كه‌ركووكی له پۆسته‌كانیان دوور خسته‌وه و كه‌سانی دیكه‌ی له شوێنی ئه‌وان به وه‌كاله‌ت داناوه، ئه‌مه له كاتێكدایه له دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه به‌رده‌وام به‌رپرسانی كورد له پۆسته‌كانیان دوور ده‌خرێنه‌وه و كه‌سانی دیكه له شوێنیان داده‌نرێن.
به پێی نووسراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی عێراق كه ئیمزای وه‌زیری ناوخۆی له‌سه‌ره و ئاماژه‌ی به نووسراوێكی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كردووه، به‌ڕێوەبه‌ری پۆلیسی كه‌ركووك كه كورده و له‌سه‌ر پشكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانە له پۆسته‌كه‌ی دوور خراوه‌ته‌وه و كه‌سێكی دیكه‌ی به ناوی عه‌مید عه‌لی كه‌مال له شوێنی ئه‌و داناوه به‌وه‌كاله‌ت.
عه‌دنان كه‌ركووكی، گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكرتی كوردستان لە كه‌ركووك_ گه‌رمیان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی ته‌عریبدا ئێستا حكوومه‌تی عێراق دوو به‌رپرسی دیكه‌ی له كه‌ركووك له پۆسته‌كانیان دوور خستووەته‌وه، یه‌كێك له‌وانه كورده و به‌ڕێوەبه‌ری پۆلیسی كه‌ركووك، عه‌مید خه‌تاب عومه‌رە و ئه‌وه‌ی دیكه فازڵ ئه‌سوه‌د، كه عه‌ره‌بە و له كورد نزیك بووه، بۆیه ئه‌ویش لادراوه."
عه‌دنان كه‌ركووكی گوتی: "حكوومه‌تی عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت تاوه‌كو هه‌موو كورده‌كان له پۆسته‌كانیان دوور ده‌خاته‌وه و كه‌سانی سه‌ر به خۆیان له شوێنیان داده‌نێن."
له دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر حكوومه‌تی عێراق پرۆسه‌ی ته‌عریبی له شاره‌كه ده‌ست پێ كردووه و له‌و كاته‌شەوە تاوه‌كو ئێستا به‌رده‌وام كورده‌كان له پۆسته‌كان دوور ده‌خاته‌وه و كه‌سانی دیكه له شوێنیان داده‌نێت و به‌رده‌وام خێزانی عه‌ره‌بیش هاورده‌ی شوێنی كورده‌كان ده‌كه‌ن و ده‌ست به‌سه‌ر مڵک و زه‌وییاندا ده‌گرن."
بڵند ئیبراهیم




