هەڵەبجەییەکان: هەڵکردنی ئاڵای عێراق و لێدانی مارشی عێراقی نیگەرانی کردین
__2018_03_17_h16m38s7__ER.jpg)
هەڵەبجە-KDP.info- لە هه‌ڵه‌بجه بۆ یه‌كه‌م جار له یادی 30 ساڵه‌ی کارەساتی هه‌ڵه‌بجەدا، ئاڵا و مارشی عێراق هه‌بوو، كه بووه هۆی نیگه‌رانی لای كه‌سوكاری شه‌هیدان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌ڵه‌بجه گوتی، ئاڵای عێراق و مارشی عێراق له یادی هه‌ڵه‌بجه‌دا ته‌نیا بۆ پڕۆتۆكۆل بووه، چونكه نوێنه‌ری حكوومه‌تی عێراق ئاماده بووە.
له پاش بوونی ئاڵای عێراق له پاڵ ئاڵای كوردستان و ئاڵای ئاشتی لێدانی مارشی عێراق له پاڵ مارشی كوردستان نیگه‌رانیی له ناو هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كاندا به دوای خۆیدا هێنا، ته‌نانه‌ت به‌شێكی ئاماده‌بووی ناو هۆڵه‌كه ئاماده نه‌بوون له‌بەر مارشی عێراق به پێوه بوه‌ستن.
ئاراس عابید، جێگری سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانییانی هه‌ڵه‌بجه به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "وه‌ك كۆمه‌ڵه‌ی قوربانییانی هه‌ڵه‌بجه ئاگاداری لێدانی مارشی نه‌ته‌وه‌ییی عێراق نه‌بووین له كاتی ده‌ستپێكردنی 30 ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا، تاوه‌كو دواخولەکەک كه داوامان لێ كرا بێده‌نگی هەڵبژێرین له به‌رامبه‌ر ئه‌و مارشەدا، چونكه وه‌فدی حكوومه‌تی عێراقی لێیه، به‌ڵام ئێمه ناڕازی بوین به بوونی ئاڵا و مارشی عێراق".
ئاراس عابید گوتیشی: "له‌باره‌ی دانانی ئاڵای عێراق بۆ یه‌كه‌م جار له‌سه‌ر مه‌زاری شه‌هیدانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه زۆر دڵگران بووین، كه به‌داخه‌وه له ژێر ئاڵای عێراق و مارشی نه‌ته‌وه‌ییی عێراقدا ئه‌و ڕۆڵانه‌ی هه‌ڵه‌بجه شه‌هید بوون، به‌ڵام پاش 30 ساڵ له‌سه‌ر گۆڕی ئه‌و شه‌هیدانه ئاڵای عێراق و مارشی نه‌ته‌وه‌ییی عێراق ده‌بێت".
له‌باره‌ی دانانی ئاڵای عێراق له‌پاڵ ئاڵای ئاشتی له هه‌ڵه‌بجه، جێگری سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانییانی هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێت: "ئه‌سڵه‌ن عێراق وڵاتی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان نییه تاوه‌كو ئاڵای عێراق له‌پاڵ ئاڵای ئاشتیدا بێت و له‌سه‌ر كڵگۆی شه‌هیدان بێت، بۆیه به‌رپرسانی لیژنه‌ی باڵای یادی هه‌ڵه‌بجه به‌رپرسیارن له‌به‌رده‌می مێژوودا. به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به من دران زه‌ختی زۆر بووە بۆ بوونی ئاڵای عێراق له‌سه‌ر مه‌زاری شه‌هیدان له‌پاڵ ئاڵای ئاشتی و ئاڵای كوردستان وه‌ك پڕۆتۆكۆل بۆ بوونی وه‌فدی حكوومه‌تی عێراقە له یاده‌كه‌دا."
حیكمه‌ت هه‌ڵه‌بجه‌یی، خاوه‌نی 10 شه‌هیدی كیمیابارنی هه‌ڵه‌بجه گوتی: "من وه‌كو كه‌سوكاری شه‌هید، زۆر دڵگران بووم به بیستنی مارشی عێراق له پاش 30 ساڵ له خنكاندنی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان له یاده‌كه‌دا بۆیه ئاماده‌ش نه‌بووم هه‌ستمه سه‌رپێ لەبه‌رده‌م مارشه‌كه‌دا."
حیكمه‌ت هه‌ڵه‌بجه‌یی گوتیشی: "ته‌واوی ئه‌و نه‌هامه‌تییانه‌ی به‌سه‌ر شاری هه‌ڵه‌بجه و هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كاندا هاتووه، بە هۆی حكوومه‌ته‌كانی عێراق بووە، بۆیه كاتێك گوێم لە مارشه‌كه بوو بیرم له‌و ده‌قه ده‌كرده‌وه چۆن له كاتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجەدا وه‌ك سه‌ركه‌وتنێك سوپای عێراق مارشی عێراقییان لێداوه و ڕۆڵه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ش زۆر به ناڕه‌حه‌تی خنكاون".
هه‌ڵه‌بجەیی گوتیشی: "ئه‌وه دووبه‌ره‌كیی كورده پاش30ی ساڵ مارش و ئاڵای ده‌وڵه‌تێك بوونیان ده‌بێت، له یادی هه‌ڵه‌بجەدا كه خودی ئه‌و حكوومه‌ته بووه‌ته هۆكاری كاولكردنی هه‌ڵه‌بجه".
له‌باره‌ی بوونی ئاڵا و مارشی عێراق له‌سه‌ر كڵگۆی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه و شوێنی یاده‌كه، كامه‌ران موسته‌فا، ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای یادی 30 ساڵه‌ی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شه‌هید و ئه‌نفالكراوانی هه‌ڵه‌بجه به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگه‌یاند: "بوونی ئاڵا و مارشی عێراق له‌سه‌ر كڵگۆی شه‌هیدان و شوێنی یاده‌كه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ته‌نیا شتێكی پڕۆتۆكۆلی بووه، كه وه‌فدی حكوومه‌تی عێراق له یاده‌كه‌دا ئامادە بوون."
كامه‌ران موسته‌فا گوتیشی: "بۆ یه‌كه‌م جاره حكوومه‌تی عێراق به‌شداریی یادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ده‌كات، بۆیه كاتێك وه‌فدی حكوومه‌تی عێراقیش له یاده‌كەدا هە‌بێت، ئه‌وه پێویسته وه‌ك ڕێكارێكی پڕۆتۆكۆڵی ئاڵا و مارشی عێراق له یاده‌كه‌دا هه‌بێت، له بوونی ئاڵا و مارشی عێراق شه‌وی 15- له‌سه‌ر 16ی مانگ من به ته‌له‌فۆن له‌و باره‌یەوه قسه‌م له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی قوربانییانی كیمیابارن كردووه و ئاگادارم كردونه‌ته‌وه له بوونی ئاڵا و مارشی عێراق، سه‌ره‌تا ناڕازی بوون، به‌ڵام پاشان ڕازی بوون."
له وتاری كۆمه‌ڵه‌ی قوربانییانی كیمیاباران بۆ 16ی 3دا هاتبوو، كاتێك حكوومه‌تی سه‌ددام حوسێن ڕوخێندرا، ئومێدی زۆرمان به حكوومه‌تی نوێ هه‌ڵچنی، به‌ڵام ئه‌فه‌سووس ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستای عێراقیش به هه‌مان نه‌فه‌سی ڕه‌گه‌زپه‌رستانەی حكوومه‌تی پێش خۆیان مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن."
هێڤیار هه‌ڵه‌بجه‌یی




