ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان له لایه‌نه سیاسییه‌كان داوای ده‌كه‌ن، یه‌كڕیزییه

هه‌ڵه‌بجه-KDP.info- هاووڵاتیانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه داوا له لایه‌نه سیاسییه كوردستانییه‌كان ده‌كه‌ن، بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان كه به خوێنی شه‌هیدانی كوردستان به‌ده‌ست هاتوون، واز له ململانێی سیاسی بهێنن و كار بكه‌ن بۆ یه‌كگوتاری و یه‌كڕیزی و یه‌كده‌ست بن بۆ په‌رپه‌چدانه‌وه‌ی سیاسه‌ت و پلانی دوژمنانی كوردستان.
ئه‌قبال غه‌فار چالاكی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له هه‌ڵه‌بجه، ده‌ڵێ، وه‌فا بۆ خوێنی شه‌هیدان و كه‌سوكاره‌كانیان، یه‌كگرتوویی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستانه بۆ پاراستنی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی به خوێنی شه‌هیدان و فرمێسكی دایكی شه‌هیدان به ده‌ست هاتون، هه‌روه‌ها كاركردن بۆ ئاوه‌دانی و خۆشگوزه‌رانیی ته‌واوی كوردستانیان.
ئه‌قبال غه‌فار له لێدوانی‌دا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان باوه‌ڕی وایه، كه كاتێك گه‌لی كورد یه‌كده‌نگ بووه، دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌مان سه‌ركه‌وتوو بووه، ''پێچه‌وانه‌كه‌شی ده‌ستكه‌وته‌كانمان له ده‌ست داون و كورد مه‌جبوور به ته‌نه‌زول بووه بۆ دووژمنه‌كانی".
سندووس حوسێن كه چالاكی بواری ئافره‌تانه له هه‌ڵه‌بجه، ده‌ڵێت، ''له ڕۆژی 16ـی 3ـی بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هاووڵاتیانی كوردستان و خه‌ونی سه‌ربه‌خۆیی، داوا له‌لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كه‌ین واز له دووریی نێوانیان بێنن، ده‌ست له‌ناو ده‌ست بن، تا سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كی خه‌باتی ڕه‌وای شه‌هیدانمان".
ئه‌و گوتیشی "هه‌میشه دووژمن سودی له درزی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی كورد بینیوه، كاری كردووه بۆ له‌ناوبردنی ته‌واوی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی كه به خوێن به‌ده‌ستمان هێناون، كه نموونه‌ی زیندوومان داگیركردنه‌وه‌ی ناوچه كوردسیانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانن له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقییه‌وه و به پلانی نێوده‌وڵه‌تی".
سندووس ده‌ڵێت: "هێرشی حكومه‌تی عێراق بۆ ناوچه‌كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان و هێرشی سوپای توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین، ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت، هه‌میشه گه‌لی كورد له‌لایه‌ن وڵاتانی ده‌وروبه‌ره‌وه وه‌ك دوژمن سه‌یر ده‌كرێن، ئه‌گه‌ری دووباره‌بوونه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفالی با‌رزانییه‌كان و گه‌رمیانیه‌كان هه‌یه، كه ئه‌گه‌ر بێت‌و یه‌كگرتوو نه‌بین".
سی ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، ڕژێمی سه‌ددام حوسێنی له‌نێوچوو، به چه‌كی كیمیایی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی بۆردوومان كرد و، به هۆیه‌وه ٥هه‌زار هاووڵاتی سڤیل شه‌هید بوون و ١٠هه‌زاریش بریندار بوون، كه ئێستایشی له‌گه‌ڵدا بێ، به‌شێك له برینداران به ده‌ست زامی برینه‌كانیانه‌وه ده‌ناڵێنن.
ئه‌كبه‌ر كه‌ریم كه چالاكی سیاسییه، له‌م یاده كاره‌ساتباره‌دا به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی ڕاگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر سیاسییه‌كانمان سه‌یرێكی ڕه‌وشی ئێسته‌ی شنگال و عه‌فرین و كه‌ركووك بكه‌ن، ده‌بینن وا خه‌ریكه هه‌ڵه‌بجه‌ی دووه‌م له‌و شاره كوردیانه دووباره ده‌بێته‌وه به‌ده‌ست ڕژێمه‌كانی توركیا وعێراق، جا بۆیه ئه‌و ڕه‌وشه داوا له كورد ده‌كات چیدیكه نابێت كات به‌فیڕۆ بدات له به‌رده‌وامی درزی نێوانیان".
كه‌ریم دووپاتی ده‌كاته‌وه كه باشترین چاره‌سه‌ر بۆ دۆزی ئێسته‌ی كورد یه‌كگرتوویی لایه‌نه‌كانی كوردستانه و ده‌ڵێ، ''ئه‌گه‌ر یه‌كڕیزیمان هه‌بوایه، هه‌رگیز چاومان به‌وه‌نه‌ده‌كه‌وت جارێكی تر ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق بگه‌نه ئه‌و ئاسته‌ی بیانه‌وێت هێرش بكه‌نه كوردستان و به‌شێكی لێ داگیر بكه‌نه‌وه. هه‌ڵه‌بته ئه‌مڕۆ ده‌بینین ڕه‌مزی كورد له شاره كوردیه‌كان قه‌ده‌غه كراوه، بۆیه ده‌بێت ئێمه یه‌كتری قبووڵ بكه‌ین و هه‌وڵ بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كوردستان بده‌ین".
ئەمڕۆ هه‌ینی، بە ئامادەبوونی نوێنەر و کۆنسووڵی وڵاتان و شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هەروەها شاندێکی حکوومەتی عێراق، چالاکییەکانی یادکردنەوەی 30 ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجە بەڕێوە دەچێت.
مریه‌م هه‌ڵه‌بجه‌یی كه دۆزراوه‌ی ونبووی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌یه جه‌خت ده‌كاته‌وه، یه‌كڕیزیی لایه‌نه‌كانی كوردستان دڵی هاووڵاتیانی كوردستان خۆش ده‌كات، ''ئیدی ده‌بێت بۆ وا نه‌كه‌ن كه ته‌نها شتێك كه‌سوكاری شه‌هیدان له‌و حیزبانه‌یان ده‌وێت یه‌كڕیزیی نێوانیانه تا بتوانن به ئاشتی و ئازادی له كوردستاندا بژین."
هێڤیار هه‌ڵه‌بجه‌یی








