وه‌زیرێکی بەریتانیا: ده‌خوازین پێگه‌ی کوردستان له ناوچه‌که‌دا هه‌میشه به‌هێز بێت

له‌نده‌ن -KDP.info- به مه‌به‌ستى پته‌وكردن و پێشڤه‌چوونى زیاترى په‌یوه‌ندیى نێوان هه‌رێمى كوردستان و به‌ریتانیا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه شاندێكى په‌رله‌مانى كوردستان سه‌ردانى به‌ریتانیایان كردووه و، سه‌رۆكى فراكسیۆنى زه‌رد له په‌رله‌مانى كوردستان، كه ئه‌ندامى شاندهكهیه بۆ له‌نده‌ن ڕایگەیاند، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌گه‌ڵ گه‌یشتنیان له‌گه‌ڵ وه‌زیری کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و په‌ره‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی كۆ بوونه‌تەوه و هیواى خواستووە پێگه‌ی کوردستان له ناوچه‌که‌دا هه‌میشه به‌هێز بێت .
شانده‌كه‌ی په‌رله‌مانی کوردستان پێکهاتووه له جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مان، دکتۆر جه‌عفه‌ر ئێمنکی و سکرتێری په‌رله‌مان، بێگه‌رد تاڵه‌بانی و ژماره‌یه‌ک سه‌رۆکفراکسیۆن و سهرۆکلێژنهی په‌رله‌مان .
ئومێد خۆشناو، كه ئه‌ندامى شاندهكهیه به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ڕایگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ١٤ی ئادار، شاندێکی په‌رله‌مانی کوردستان به مه‌به‌ستى پته‌وكردن و پێشڤه‌چوونى زیاترى په‌یوه‌ندیى نێوان هه‌رێمى كوردستان و به‌ریتانیا سه‌ردانى له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیامان كرد، له سه‌ره‌تاى سهردانهكهشماندا به یاوه‌ریی نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له به‌ریتانیا و شاندێکی نوێنه‌رایه‌تیی حکوومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئه‌لیسته‌ر بۆرت، وه‌زیری کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و په‌ره‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی کۆ بووینه‌وه و تێیدا باسمان له ڕه‌وشی هه‌رێمی کوردستان و پڕۆسه‌ی سیاسی و پێشڤه‌چوونی په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا کرد و ئاماژه‌مان به گرفته‌کانی به‌رده‌م پڕۆسه‌ی سیاسی له عێراق و هه‌نگاوه‌کانی چاره‌سه‌ری کرد، هه‌روه‌ها تیشک خرایه سه‌ر سه‌رکه‌وتنی هه‌رێمی کوردستان به‌سه‌ر شه‌ڕی تیرۆریستان و پێگه و ڕۆڵی کوردستان له په‌ره‌پێدانی دیموکراسی له ناوچه‌که‌دا".
سه‌رۆكى فراكسیۆنى زه‌رد له په‌رله‌مانى كوردستان ده‌شڵێت: "به‌ڕێز ئه‌لیسته‌ر بۆرت، ستایشی هه‌رێمی کوردستانی کرد و گرنگیپێدانی وڵاتی به‌ریتانیای به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی کوردستان و دۆزی کورد دووپات کردەوه و گوتی، ده‌خوازین پێگه‌ی کوردستان هه‌میشه به هێز بێت له ناوچه‌که‌دا و، خوازیاری چاره‌سه‌ری کێشه و گرفته‌کانی نێوان حکوومه‌تی هه‌رێم و حکوومه‌تی عێراق بوو. هه‌روه‌ها خۆشحاڵیی خۆی له هه‌مبه‌ر پێشڤه‌چوونی دانوستان و په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ردوولا ده‌ربڕی و خواستی خۆیانی له به‌رامبه‌ر په‌رله‌مان و حکوومه‌تێکی به‌هێزی هه‌رێمی کوردستان خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ها پابه‌ندبوونی عێراق و کوردستانیشی به‌رامبه‌ر به ده‌ستوور به گرنگ و کاری دروست زانی."
ئومێد خۆشناو ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو كه: "هه‌ردوولا هیوایان خواست په‌یوه‌ندیی په‌رله‌مانیی نێوان هه‌رێمی کوردستان و به‌ریتانیا به‌هێزتر بکه‌ن و ئاماده‌یی هه‌ردوولا بۆ پشێڤهبردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییه خرایه‌ڕوو."
نه‌شوان به‌رزنجى




