لە بارزان ساڵیادی لەدایكبوونی بارزانی نەمر بەرز ڕاگیرا
بارزان-KDP.info- لە ساڵڕۆژی لەدایكبوونی باوكی ڕۆحیی نەتەوەی كورد، بارزانی نەمر، كوردستانیان لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستانەوە ڕوویان لە مەزاری نەمران لە بارزان كرد و سۆز و پەیمانیان بۆ ڕێبازی بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستان نوێ كردەوە.
__2018_03_14_h17m6s3__ER.jpg)
__2018_03_14_h17m6s34__ER.jpg)
ئەمڕۆ بە هەزاران هاووڵاتی لە شار و شارۆچكەكانی كوردستانەوە بۆ نوێكردنەوەی سۆز و پەیمان بۆ ڕێبازی بارزانی نەمر و پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی مەزاری نەمرانیان لە بارزان كرد، ئەوانەی سەردانی مەزاری نەمرانیان كردبوو، ڕایانگەیاند، سۆز و پەیمان نوێ دەكەینەوە كە هەردەم درێژەپێدەری خەباتی بارزانی نەمر بین و هاوكار و پاڵپشتی سەرۆك بارزانی بین، بۆ ئەوەی گەلی كورد بەو ئاواتە بگات كە بارزانی نەمر و گەلی كورد خەباتیان بۆ كردووە.
ئاماژەیان بۆ ئەوەش كرد، هیوادارین لە ڕۆژی لەدایكبوونی بارزانی نەمردا هەموو هێز و لایەنەكان كێشەكان وەلاوە بنێن و خۆ بكەنە یەك و پشتگیری لە بڕیار و هەنگاوەكانی سەرۆك بارزانی بكەن.
ڕابین شێروانی




