وەزارەتی گواستنەوە: فڕگەكان بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتە نێودەوڵەتییەكان ئامادەن

هەولێر-KDP.info- گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، دوای دەرچوونی بڕیاری كردنەوەی فڕگەكان لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە، لە ئێستادا فڕگەكانی هەرێم ئامادەن بۆ پێشوازیكردن لە گەشتە نێودەوڵەتییەكان.
لەو بارەیەوە، ئومێد محەممەد ساڵح، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "دوای دەرچوونی بڕیارەكەی حكوومەتی عێراق بۆ دەستپێكردنی گەشتە نێودەوڵەتییەكان، هەر كاتێك هێڵە ئاسمانییەكان بڕیاریان لەسەر گەشتەكانی خۆیان دا، فڕگەكانی هەرێم ئامادەن بۆ ئەوەی پێشوازییان لێ بكەن، چونكە فڕگەكان گەشتەكانیان بۆ ناوخۆی عێراق بەردەوام بووە و رانەگیراوە بۆ بەغدا و بەسرا و پارێزگاكانی دیكە".
ئومێد محەممەد گوتیشی، هێڵە ئاسمانییەكان خشتەیەك بۆ ئەنجامدانی گەشتەكان دادەنێن و بەپێی ئەو خشتەیە گەشتەكان ئەنجام دەدرێن، جا هەر وڵاتێك خشتەی خۆی هەیە وەكوو توركیا و نەمسا و وڵاتانی دیكە، بۆیە ئەوان ئازادن و هەر كاتێك گەشتەكان ئەنجام بدەن، فڕگەكانی هەرێم ئامادەی پێشوازیكردنن لە گەشتەكانیان.
حكومهتی عێراق رۆژی 29/9/2017 وهك سزادانی خهڵكی كوردستان لهسهر ئهنجامدانی ریفراندۆمی سهربهخۆیی كوردستان گهشتی نێودهوڵهتی فڕۆكهخانهكانی ههرێمی كوردستانی راگرت و چهندین سزای دیكهیشی بهسهر ههرێمی كوردستاندا سهپاند.
بڵند ئیبراهیم




